حاشا لە ماڵ گەن کەس نایژێ بەچەن
لە #هەولێر#ێ وتراوە: ماڵی قەڵپ سەر بەخاوەنییەتی، ماڵی گەندە و گەنیوو و بێ کەڵک کەس خولیایی نییە و نایەوێت، هەر بەسەر خاوەنەکەیدا دەدرێتەوە کەس ناڵێت: پووڵت بەچەندە؟ یان کەرت بەچەندی؟ یان فلست بەچەندی؟ بۆ ئەمە لە سنووری #سنە#دا دەوترێت: حاشا لە ماڵ گەن کەس نایژێ بەچەن.[1]