ناو: کارزان
نازناو: کارزان شەقڵاوەیی
ناوی باوک: مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1962
ڕۆژی شەهیدبوون: #23-12-1993#
$ژیاننامە$
کورتەیەک لە ژیاننامەی شەهید کارزان مستەفا فەرماندە و پێشمەرگە، ناسراو بە کارزان #شەقڵاوە#
لە ساڵی 1962 لە دایکبووە، ساڵی 1977 پەیوەندی بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە.
ساڵی 1981 ئامادەیی پیشەسازی تەواو کردووە، دوای تەواوکردنی خوێندن پەیوەندی بە تیپی 91ی سەفین کردووە چەکی شەرەف لەشان دەکات و دەبێتە پێشمەرگە
لە بەر ئازایەتی و نەبەردی و قارەمانییەتی ساڵی 1987 _ 1988 بەشداری لە زۆربەی شەڕەکانی (داستانی ڕزگاری سەفین بەنەباوی شەڕی جوانەگا کونە کۆتر) کردووە.
لە ساڵی 1991 لە کاتی ڕزگارکردنی شاری #کەرکووک#ی قودسی کوردستان بە قورسی بریندار دەبێت.
ساڵی 1993 لە بەر لێهاتووی و ئازایەتی پلەی سەربازی دەبێت بە (موقەدەم).
لە ڕێکەوتی #23-12-1993# شەهید دەکرێت، دەگاتە کاروانی نەمران.
شەهیدی فەرماندە کاکە کارزانی ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوای خۆی کچێک و کوڕێکی بەناوەکانی (هێما -هێدی) بۆ خزمەتی خاک جێهێشتووە.[1]