ساڵح قادر
هێزەکانی سووریای دیموکرات -هەسەدە، ناسنامەی 16 شەڕڤانی ئاشکرا کرد، کە لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی سەربە 'سوپای نیشتمانیی سووریا' گیانیان لەدەستداوە.
ڕۆژی سێشەممە، #24-12-2024# ، هەسەدە ڕایگەیاند: لە ماوەی بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانمان بۆ هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی لە ناوچە جیاوازەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، 16 هاوڕێمان شەهید بوون، دوای ئەوەی باڵاترین نموونەی بەرخۆدان و قوربانیدانیان نیشاندا و بەرپەرچی هێرشەکانی داگیرکەر و چەتەکانیان دایەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی هەسەدە 15 لەو شەڕڤانانە لە ماوەی 7 تاوەکوو 9-12- 2024 لە ناوچەکانی گوندەواری حەلەب، منبج، پردی قەرەقۆزاق، بەنداوی تشرین و ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور گیانیان لە دەستداوە. یەکێکیشیان ڕۆژی چواری ئەم مانگە بە نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.
هەسەدە ناسنامەی شەڕڤانەکانیشی بڵاوکردووەتەوە کە گیانیان لەدەستداوە:
-شادی عەبدۆ (سەید قامشلۆ)، لە دایکبووی ڕەقە 1999، لە 8ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەست داوە.
-ئەیمەن سەرحان (عەلی تەل بەراک)، لە دایکبووی تەل بەراک 2000، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەست داوە.
-عەبود عەلی (شاهین جەبەل) لە دایکبووی حەسەکە 1998، لە 7ی کانوونی یەکەم دێر حافر گیانی لەدەست داوە.
-بەشار یوسف (چیا کلیداغ) لە دایکبووی کۆبانی 2000، لە 8ی کانوونی یەکەم لە پردی قەرەقۆزاخ گیانی لەدەست داوە.
-مەحموود عوسمان (دەمهات حلنج) لە دایکبووی کۆبانی 1999، لە 7ی کانوونی یەکەم دێر حافر گیانی لەدەست داوە.
-محەمەد نوور (عەگید حەسەکە)، لە دایکبووی حەسەکە 2004، لە 9ی کانوونی یەکەم لە زرکان گیانی لەدەست داوە.
-محەمەد سەعید (شەرڤان تورمان) لە دایکبووی کۆبانێ 2005، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەست داوە.
-محەمەد شێخ محەمەد (محەمەد) لە دایکبووی کۆبانێ 1981، لە 9ی کانوونی یەکەم لە پردی قەرەقۆزاخ گیانی لەدەست داوە.
-کاوە حەبشۆ (چیا) لە دایکبووی کۆبانێ 2000، 4ی کانوونی یەکەم بە نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.
-قوسەی مەعرووف (جوان حەسەکە) لە دایکبووی حەسەکە 2005، لە 8ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور گیانی لەدەست داوە.
-فەواز محەمەد (دڵسۆز) لە دایکبووی منبج 2003، لە 7ی کانوونی یەکەم لە دێر حافر گیانی لەدەست داوە.
-بیلال شێخ ئەحمەد (بیلال) لە دایکبووی دێر حافر، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەست داوە.
-عەمار حسێن (بروسک حەسەکە) لە دایکبووی حەسەکە، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەست داوە.
-ئەحمەد مەلا (شنگال) لە دایکبووی حەسەکە 2005، لە 8ی کانوونی یەکەم لە دێرەزوور گیانی لەدەست داوە.
-محەمەد ئایبی (ئەمارکی مخاراج) لە دایکبووی کۆبانێ 2006، لە 9ی کانوونی یەکەم لە منبج گیانی لەدەست داوە.
-ئیبراهیم مەلا خەلیل (ماسیرۆ) لە دایکبووی سەرێ کانی 2006، لە 7ی کانوونی یەکەم لە سرین گیانی لەدەست داوە.
وێنەی ئەو شەڕڤانانەی گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕۆژی دووشەممەوە هێزەکانی هەسەدە لەنێویاندا ئەنجوومەنی سەربازی منبج، دەستی بە هێرشی پێچەوانە بۆ سەر منبج کردووە و ژمارەیەک گوندی لە دەستی گرووپە چەکدارەکان دەرهێناوەو ئێستا تەنیا 15 کیلۆمەتر لە مەڵبەندی شاری منبج دوورن.
لە دوای ئۆپەراسیۆنەکەی چەکدارانی هەتەشە بە ناوی بەرپەرچدانەوەی شەڕانگێزی لە 25ی 11ی 2024 لە دژی سوپای سووریا، چەکدارانی سوپای نیشتمانی سووریا ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی گزنگی ئازادی ڕاگەیاند، بەڵام ئەوان هێرشەکانیان بۆ سەر هەسەدە چڕکردەوە و دەستیان بەسەر ناوچەی شەهبا و منبج دا گرت، ئێستاش دەیانەوێت دەست بەسەر بەنداوی تشریندا بگرن، بەڵام شەڕڤانانی هەسەدە بەرپەرچی هێرشەکانیان داوەتەوە.[1]