دەستەی کارگێڕیی #یانەی وەرزشی هەولێر# وەکوو ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقی دەستی بە جموجووڵ کردووە بۆ ئەوەی تیپێکی پڕ لە یاریزانی ئەستێرەی کوردی لە تیپەکە کۆبکاتەوە، #سەمیر بابۆ#ی ڕاهێنەری یانەی هەولێر ئەم وەرزە پلانی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی زۆرترین یاریزانی کورد لە دەوری خۆی کۆبکاتەوە، #یادگار ئیبراهیم# یاریزانی #یانەی وەرزشی سەیدسادق# و گۆڵکاری خولی نایابی یانەکانی کوردستان ئەم وەرزە بە فەرمی بووە یاریزانی یانەی هەولێر، لە بارەی هاتنی بۆ ڕیزی یانەی هەولێر یادگار ئیبراهیم یاریزانی تازەی یانەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان وتی ئەوەی ڕاستی بێت من جگە لە یانەی هەولێر لە #یانەی وەرزشی دهۆک#یش گرێبەستم بۆ هاتبوو، وە لە هیچ یانەیەکی دیکە گرێبەستم بۆ نەهاتووە، بۆیە یانەی هەولێرم هەڵبژارد بەوپێیەی گرنگی زۆر بە یاریزانی کورد دەدرێت لەم یانەیە، ڕاهێنەر و کارگێڕیی یانەکە هەمووی کوردە ئەوە بۆ من زۆر گونجاوە، لەو باوەڕەشم دەرفەتی باشترم پێ دەدرێ لەلایەن ڕاهێنەری یانەی هەولێر، یانەی هەولێر بۆ من دڵخۆشکەرە ئەوەی لە توانام بێ پێشکەشی یانەی هەولێر دەکەم و بۆئەوەی بتوانم ئەنجامی دڵخۆشکەر بەدەست بهێنم، وەرزی ڕابردوو یاریزانی ناوبراو 18 گۆڵی لە خولی نایابی کوردستان تۆمارکردووە لەگەڵ یانەی سەیدسادق. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 15 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!