#ئیڤان خالید#ی یاریزانی کوردی یانەی وەرزشی کارەبای شاری بەغدا ئەم وەرزە دواین وەرزی دەبێت لەگەڵ یانەکەی شاری بەغدا، هەر چەندە یاریزانی ناوبراو ئەم وەرزە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لە خولی ئەستێرەکانی ئێراق هەر بۆیە چەندین یانە ئێراقی لە هەوڵی ئەوەدان گرێبەستی لەگەڵ ئەم یاریزانە مۆربکەن، لە بارەی ڕۆیشتنی بۆ ڕیزی یانەی تر ئیڤان خالید بۆ گۆڤاری گوڵان وتی بە دڵنیایی ڕیزی یانەی کارەبای شاری بەغدا جێدەهێڵم بۆ ڕیزی یانەیەکی تر، چاوەڕوانی یانەی کارەبام بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانم لە یانەکە وەربگرمەوە تاکوو ئەوانیش وەڵامم نەدەنەوە، جارێک هیچ شتێکم نییە، بۆیە لە ئێستادا 2024 ناتوانم بڵێم دەچمە چ یانەیەک تاوەکوو لەگەڵ ئەوان کارەکانم بە کۆتایی نەیەت، لە بارەی هاتنی گرێبەستیش وتی بەڵێ چەند گرێبەستێکم بۆ هاتووە لە یانەکانی تر پەنا بەخوای لە داهاتوویەکی نزیک خۆم یەکلای دەکەمەوە، چەند سەرچاوەیەکیش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی هەولێرەش لەسەر هێلە بۆ ئەوەی ئیڤان ڕازی بکەن بگەڕێتەوە ڕیزی #یانەی وەرزشی هەولێر#.[1]