کورد چەپۆک خوەره
لە ماوەی نێوان ساڵانی (1514-2024) زیاتر لە پێنج سەد ساڵە کورد خاکەکەی لەلایەن داگیرکەرانەوە داگیرکراوە و لکێنراوە بە نەتەوەی جیای وەکوو تورک و فارس و عەرەب، هەر سێ نەتەوەش بەزەبر و زەنگ و چەک و ئاسن حوکمی ناوچە کوردستانییەکانیان کردووە، هەر شۆڕشێک ڕوویدا بێت بە چەپۆکی ئاسنین دایانمرکاندووە بۆیە لە شاری #سنە# وەکوو ئیدیۆم بۆ بارەی کورد وتراوە: کورد چەپۆک خوەره.[1]