کونا مشکی لێ بوو بە عەمارەت
لە #هەولێر#ێ وتراوە: کونە مشکی لێ بووە بە قەیسەری یان کونە مشکیان لێکردووە بە قەیسەری و قەیسەریان لێکردووە بە کونە مشک، لە دەوروبەری شاری #سنە#ش عەمارەت واتا خانووبەرەی زل و بڵند وەکوو کۆشک و تەلار و (عیمارە)یە، هەر کەسێک ڕاوەدوو بنێرێت و بەهۆی ترسێکی گەورە ڕا بکات ئەگەر شوێنێکی بچووکی بۆ داڵدەدان و خۆشاردنەوە دەست بکەوێت وەکوو قەیسەری و عەمارەت سەیری دەکات، وەکوو ئیدیۆم بۆ ئەو حاڵەتە وتراوە: کونا مشکی لێ بوو بە عەمارەت. [1]