وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە تواناکانی یاریزانانی کیک بۆکسین لە شارەکانی کوردستان، یەکێتی کیک بۆکسینگی کوردستان لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان لە شاری #هەولێر# پاڵەوانێتی نازناوی یاریزانان و یانەکانی هەرێمی کوردستان بە بەشداری 12 یانەی شارە جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوەچوو، یارییەکان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، یاریزانانی بەشدار بوو توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو پێشکەش بکەن، یانەکانیش کێبڕکێی یەکتریان دەکرد لەسەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە پاڵەوانێتییەکە دواجاریش هەڵەبجەییەکان نازناوەکەیان بۆ خۆیان یەکلایی کردەوە ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-#یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە#
2-#یانەی وەرزشی ئاڵا#
3-یانەی وەرزشی سەرچنار
دواجاریش لەلایەن بەرپرسانی ئامادە بوو خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانان و تیپە براوەکانی پاڵەوانێتییەکە دابەشکرا.[1]