پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
06-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
06-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
هێدی شادیخا
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەفشین خەلیفەزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
جەمال شێخەپوور
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
خالید محەمەدیان
06-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,204
وێنە
  113,830
پەرتووک PDF
  20,724
فایلی پەیوەندیدار
  109,878
ڤیدیۆ
  1,784
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,084
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,123
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,468
عربي - Arabic 
33,000
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,476
فارسی - Farsi 
11,728
English - English 
7,860
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,023
پەرتووکخانە 
26,204
کورتەباس 
19,438
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,144
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,939
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,503
بەڵگەنامەکان 
8,457
وێنە و پێناس 
7,655
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,668
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,470
فەرمانگەکان  
1,072
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,660
MP4 
2,951
IMG 
209,921
∑   تێکڕا 
246,083
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی
ژیاننامە
کەمال جەلال محەمەد عەلی
ژیاننامە
سەید مەولود بێخالی
ژیاننامە
هەدیە ئیسماعیل ئاغای شکاک
ژیاننامە
ئاراس سەعید
تێفان شنێک: گفتوگۆی کوردی – کوردی بناخەی بەشداریکردنێکی سەرکەوتووانەیە لە پرۆسەی سیاسیی سووریا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

شتێفان شنێک

شتێفان شنێک
بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بە ڕووداوی وت وەبیری هەموو هاوبەشەکانی دەهێنینەوە کە گفتوگۆی کوردی -کوردی بناخەی بەشداریکردنێکی سەرکەوتووانەیە لە پڕۆسەی سیاسیی فراوانتری سووریادا.

دلبخوین دارا، پێشکەشکاری ڕووداو لەو هەڤپەیڤینەدا کە ڕۆژی #26-12-2024# تۆمارکرا لەبارەی؛ هەتەشە، گرووپە چەکدارەکان لە سووریا، دیموکراسی لەو وڵاتە، ڕۆڵی ئەڵمانیا لە سووریای نوێ، دەستوەردانی تورکیا لە سووریا، کورد، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، پرسیاری ئاڕاستەی شتێفان شنێک، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرد.

شتێفان شنێک وتی سووریا پێویستی بە پڕۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنیانە بۆ نێو پێکهاتەیەکی ئەمنیی نوێ. ئەمە یەکێک دەبێت لە ئاڵنگاری و ئەرکە هەرە سەرەکییەکان کە ئەڵمانیا ئامادەیە پشتیوانی لەلایەنە دیفاکتۆکان و ئەوانی دیکەش بکات، بۆ ئەوەی پێکبێن و ژینگەیەکی ئەمنیی نوێی لەو جۆرە لە سووریا درووست بکەن کە بتوانێت شەڕی داعش بکات و لە هەمان کاتدا هەموو لایەنەکانی سووریا لەخۆبگرێت.

لە وەڵامی پرسیاری لەبارەی پرسی کورد، ئێوە دەستوەردانی تورکیا لە سووریا چۆن دەبینن؟، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند تورکیا بەرژەوەندیی ئەمنی هەیە و شەڕی دژی تیرۆر بەرژەوەندییەکی ئەمنیی ڕەوایە، بەڵام ئەوەش سنووری هەیە، یاسای نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی هەن کە سنووری ئەو جۆرە چالاکییانە دیاری دەکەن.

سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان، بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئەڵمانیا، تامەزرۆی یارمەتیدانە بۆ دابینکردنی ئەو دۆخەی کە هەتەشە و هەسەدە پێکەوە دابنیشن و پیکهاتەیەکی ئەمنیی هاوبەش پێبکهێنن بە جۆرێک کە گەریلاکانی پەکەکە لەخۆنەگرێت و پێویستە (ئەوان) وڵاتەکە جێبهێڵن.

دەقی هەڤپەیڤین لەگەڵ شتێفان شنێک، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا:

ڕووداو: ئێوە ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و گرتنەدەستی دەسەڵات لەلایەن دەستەی تەحریری شامەوە چۆن دەبینن؟

شتێفان شنێک: لە لایەکەوە، پێویستە دان بەوەدا بنێین کە هەموومان بە شێوازی لادانی ڕژێمی ئەسەد بەو خێراییە سەرسام بووین. لە لایەکی دیکەوە، هەمیشە گوتبوومان ڕژێمی ئەسەد لاوازە. ئەوە لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر ڕوون بوو، بەو بودجە دوو ملیار دۆلارییەی هەیبوو، دەمانوت ئەوە ڕژێمێکی نێو بۆش و کلۆرە و تەنیا بەهۆی ڕووسیا و ئێرانەوە بەزیندوویی ماوەتەوە. هەمیشە دەمگوت، با چاوەڕێ بکەین، ئێران و ڕووسیا لاواز بن، ڕژێمیش دەڕووخێت. بۆیە بە بڕوای من، ئێمە بە تەواو ئامادەی دۆخەکە بووین و لێکدانەوەکەم بە جۆرێک لە جۆرەکان ڕاست دەرچوو لە بارەی خێرایی نەمانییەوە. دەبێت ئاماژە بەوەش بکەم، ئەوە بە ژمارەیەکی زۆر کەم قوربانی ڕوویدا، ئەوەش بۆ ئێمە شتێکی چاوەڕواننەکراوی ئەرێنی بوو، لەبەر ئەوەی ئێستا ئێمە لە قۆناخێکی نوێداین و دۆخەکەش نەبووە هۆی نەهامەتیی گەورەی مرۆیی، کە ئەوەش هەواڵێکی زۆر خۆشە.

ڕووداو: ئێوە پێشتر دەتانزانی بەشار ئەسەد دەڕووخێت، هەڵدێت و هەتەشە دەسەڵات دەگرێتە دەست، ئاگاداری ئەوە بوون؟

شتێفان شنێک: ئێمە پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد لەم کاتەدا و بەو خێراییە ئەوە ڕووبدات، بەڵام ڕژێمی ئەسەد، شکستخواردووییەکی گەورە بوو، لە جوڵە کەوتبوو، پەیوەندیی نەمابوو، تاوەکوو لە کۆتاییدا هەموو لایەنەکان هەستیان بەوە کرد ڕژێمی ئەسەد لە داهاتوودا نامێنێت. بۆیە زۆر بەخێرایی ڕووخا کە ئەوەش هەواڵێکی خۆش بوو و ئێمەی سەرسامکرد، بەڵام باوەڕدەکەم، ئێمە ئاگاداری لاوازییەکەی بووین. ئێمە وەک ئەڵمانیا هەمیشە گوتوومانە، دۆخەکە تەنیا پەیوەندیی بە دیمەشقەوە نییە؛ سووریا پەیوەندی بە هەموو سووریاوە هەیە؛ باکووری ڕۆژهەڵات، باکووری ڕۆژاوا، باشوور و بێگومان دیمەشقیش. پێویستە ئێستاش لە یادمان بێت کە پرسەکە پەیوەندیی بە هەموو سووریاوە هەیە؛ باکووری ڕۆژهەڵات، باکووری ڕۆژاوا، درووزەکان و دیمەشق، هەروەها تەڕتووس. کاتێک باسی سووریا دەکەین، مەبەستمان هەموو سووریا و هەموو هاووڵاتییانی سووریایە.

ڕووداو: ئێوە هەتەشەتان لە لیستی تیرۆر دەرهێناوە؟

شتێفان شنێک: هەتەشە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خراوەتە لیستەکەوە، ئەوەش دوای چەند ڕێکارێک. یاسای نەتەوە یەکگرتووەکانیش خۆکارانە دەبێتە یاسای نیشتمانیی وڵاتان، واتە نەوەک تەنیا لە ئەڵمانیا، بەڵکوو لە هەموو جیهان بەو جۆرەیە، چونکە هەتەشە ڕێکخراوێکە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە.

ڕووداو: ئەمریکا ئەو خەڵاتە 10 ملیۆن دۆلارییەی نەهێشت کە بۆ ئاشکراکردنی شوێنی جۆلانی ڕایگەیاندبوو. پێتانوایە دەبێت هەتەشە چۆن لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت؟

شتێفان شنێک: وەک باسم کرد، ئەوە لیستی نەتەوە یەکگرتووەکانە، بۆیە وڵاتان ناتوانن لە لیستەکە دەریبهێنن. ئەوەی ئەمریکا کردی، ئاماژەیەکی سیاسیی زۆر باش بوو کە خەڵاتی ئاشکراکردنی شوێنی سەرکردە شەرعی نەهێشت، ئەوە هەنگاوێکی باش بوو. من وایدەبینم ئەوە ڕێگەی بەرەوپێشچوون بێت، چونکە لە داهاتوودا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆیەکی سەخت دەکرێت، لەبەر ئەوەی لایەنی دیکەی وەک ڕووسیا لەسەر مێزەکەن. ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە، سەیری داهاتوو بکەین و ڕێگە بۆ پێکەوەکارکردن بدۆزینەوە. دەتوانرێت ئەمە بکرێت. دەتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین. هەروەها دەتوانین پلان و بیرۆکە لەگەڵ یەکتر بگۆڕینەوە لەسەر ئەوەی چۆن سووریا زیاتر بەرەو پێش ببەین. بۆیە لەم قۆناخەدا ئەوە بۆ ئێمە نابێتە کێشە بۆ یارمەتیدانی سووریاییەکان.

ڕووداو: بەڵام ئایا مەترسیدار نییە ئەگەر ئێوە دانووستاندن لەگەڵ ڕێکخراوێک بکەن کە لەلایەن خۆتان و نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە بە تیرۆریست پۆلێنکراوە؟

شتێفان شنێک: بە بڕوای من، یەکەمین هەڕەشە کە دەبێت لەیادمان بێت و لەبیری نەکەین، داعشە، کە هێشتاش هەیە و هێشتا بە دوای دەرفەتێکەوەیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە. بۆیە پێویستە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە نزیکەوە لەگەڵ یەکتر کاربکەین، هەروەها لەنێو سووریاشدا کاربکەین تاوەکوو هەڵەیەک نەکەین و کەلێن بۆ گەڕانەوەی داعش نەهێڵینەوە کە دوژمنی هەمووانە بەبێ جیاوازی، بە سووننە، عەلەوی، درووز و کوردەوە. ئەمە یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکان کە دەمانەوێت لەبیر نەکرێت و هەمیشە لە یاد بێت.

ڕووداو: هەزاران چەکداری پەڕگریی بیانی لەنێو هەتەشەدان. ئێوە ئەوە چۆن دەبینن؟

شتێفان شنێک: پێویستمان بەوە دەبێت لە کۆتاییدا پێکهاتەیەکی ئەمنی لە سووریا هەبێت کە بە شێوەیەکی باش ڕێکخرابێت، بە جۆرێک، لە لایەکەوە ڕەنگدانەوەی هەموو سووریا بێت و لە لایەکی دیکەشەوە کاریگەرانە ئاساییشی سووریا بپارێزێت. بۆیە، پێویستمان بە پڕۆسەی چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکان و تێکەڵکردنیانە بۆ نێو پێکهاتەیەکی ئەمنیی نوێ. ئەمە یەکێک دەبێت لە ئاڵنگاری و ئەرکە هەرە سەرەکییەکان کە ئەڵمانیا ئامادەیە پشتیوانی لەلایەنە دیفاکتۆکان و ئەوانی دیکەش بکات، بۆ ئەوەی پێکبێن و ژینگەیەکی ئەمنیی نوێی لەو جۆرە لە سووریا درووست بکەن کە بتوانێت شەڕی داعش بکات و لە هەمان کاتدا هەموو لایەنەکانی سووریا لەخۆبگرێت.

ڕووداو: بە بڕوای ئێوە، سووریا دەبێتە وڵاتێکی دیموکراسی؟

شتێفان شنێک: وەک خۆتان دەزانن، دیموکراسی کارێکی بەردەوامە. ئێمە لە دیموکراسییەکانی خۆمان دەیبینین، وەک لە ئەڵمانیا و ئەمریکا کە پێویستە بەردەوام شەڕی بۆ بکەین. پێم وایە ئێستا کاتی دەستپێکردنی پڕۆسەکەیە بۆ ئەوەی هەوڵی پەیڕەوکردنی دیموکراسی بدەن. کارێکی ئاسان نییە. بە بڕوای من، هەنگاوەکانی سەرەتا زۆر ئەرێنی بوون، بەڵام پێویستمان بە گفتوگۆی نیشتمانییە، کە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا قسەمان لەسەر کردووە و من تویتم لەسەری کردووە و (گوتوومە) کە دەبێت لەسەر بنەمای بەها دیموکراسییەکان بێت. هەروەها دەبێت بڵێم، گشتگیری و پێکەوەبوون شتێکی ئاسان نییە، بەڵام کرۆکی سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیەیە، واتە پڕۆژەی سووریای نوێ کە تەنیا گرووپە باوەکان لەخۆناگرێت، بەڵکوو پیر و گەنج و پیاوان و ژنانیش لەخۆدەگرێت، بۆ ئەوەی هەموو کەسێکی تێدابێت و لە کۆمەڵگە و گەشەپێدانی ئابووریدا بەشداربن، کە یەکێکە لە پرس و ئاڵنگارییە هەرە سەرەکییەکان بۆ داهاتووی سووریا لەپاڵ دیموکراسی، کە ئەویش بۆ گەشەیەکی لەم جۆرە پێویستییەکی سەرەتاییە.

ڕووداو: لە درووستکردنی سووریای نوێ دا، ڕۆڵی ئەڵمانیا چی دەبێت؟

شتێفان شنێک : وەک خۆتان دەزانن، ئێمە پلانێکی هەشت خاڵیمان ئامادەکردووە، وەک دەستپێشخەرییەک. ئێمە هیچ پلانێکمان بۆ سووریا نییە، بەڵکوو سووریاییەکان خۆیان پلان بۆ سووریا دادەنێن، بەڵام دەکرێت بڵێین ئێمە لە چ بوارێکدا دەتوانین یارمەتییان بدەین. بۆ نموونە، لە دادپەروەریی ڕاگوزەردا، هەر ئەوە نییە کە ئێمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەبەرهێنانمان لە هەندێک دەستپێشخەری وەک لیژنەی بێسەروشوێنەکان یان لێکۆڵینەوەدا کردووە و زۆر بەڵگەنامەمان کۆکردوونەتەوە، بەڵکوو ئێمە وەک ئەڵمانیا مێژوویەکمان لەگەڵ دیکتاتۆری هەبووە کە پێویست بووە لە دوای نەمانی، خۆمان بگونجێنین. ئێوە کۆتاییهاتنی سیستمی سۆسیالیستی ئێمەتان لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا لەبیرە، دوای ئەوە چەندین تۆن بەڵگەنامەمان هەبوون کە پێویست بوو ڕێکبخرێنەوە و لە ڕووی سیاسییەوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەین، چونکە هەمیشە زەحمەتە هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندیی هەموو ئەوانەدا درووست بکەیت کە پەیوەندییان بەم بەڵگەنامانەوە هەیە. بۆ نموونە، ئایا دەکرێت متمانە بەو بەڵگەنامانە بکەین یان ئەو بەڵگەنامانە درۆ دەکەن؟ پڕۆسەیەکی زۆر ئاڵۆزە. ئەمە یەکێکە لە نموونەکان کە دەمانەوێت دەستی یارمەتیی درێژ بکەین و ئەزموونی خۆمان بەکاربێنین. من هەست دەکەم سووریاییەکان زۆر کراوەن بۆ ئەوەی ئەم ئەزموونەیان هەبێت یان تەنانەت فێری شتێک بن کە ڕەنگە بۆ خۆیان یارمەتیدەر بێت.

ڕووداو: ڤیدیۆکەی ئێوەمان بینی کە بە شێوەی سێڵفی لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا لە دیمەشق تۆمارت کردووە. ئێوە کەی باڵیۆزخانەکەتان لە دیمەشق دەکەنەوە؟

شتێفان شنێک: کردنەوەی باڵیۆزخانە کارێکی زۆر ئاڵۆزە، لە ڕووی ئاساییش و جێبەجێکردنی هەنگاوەکانیشەوە. بۆیە، کردنەوەی باڵیۆزخانەیەک بەتەواوی هێزی خۆیەوە کە دەیان هاوکار تێیدا کاربکەن، نەوەک تەنیا لەسەر سیاسەت، بەڵکوو لەسەر کاروباری ئابووری و کۆنسوڵگەریش، هەندێک کاتی دەوێت. پرسیارە سیاسییەکە ئەوەیە، ئێمە دەمانەوێت چۆن لەوێ بین بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسی؟ ئێمە هەر لە ئێستاوە گەشت دەکەین، دەچینە نێو باڵیۆزخانەکەمان، دیمانە دەکەین و قسە لەگەڵ هەمووان دەکەین، بۆیە پێم وایە گرنگ نییە چ ڕۆژێک باڵیۆزخانەکە دەکەینەوە. سەرەنجام هەر دەیکەینەوە و ئاهەنگێکیشمان دەبێت، بەڵام بوونمان و ئامادەبوونمان لەوێ و یارمەتیدانی خەڵکی سووریا و درێژکردنی دەستی هاوکاریی بۆیان هەر لە ئێستاوە دەکەین.

ڕووداو: باشترین سیستم بۆ بەڕێوەبردنی سووریا چییە؛ فیدراڵی، لامەرکەزی، مەرکەزی، ئۆتۆنۆمی یان کۆنفیدراڵی؟

شتێفان شنێک: ئەوە پڕۆسەیەکە کە سووریاییەکان سەرکردایەتی دەکەن. پێویستە سووریاییەکان بڕیاربدەن. ئەڵمانیاش دەتوانێت بەو ئەزموونەی هەمانە، یارمەتیدەریان بێت. وەک دەزانن، ئەڵمانیا گرووپی جیاجیای هەیە، کاسۆلیکمان هەیە و پرۆتستانتیشمان هەیە؛ خەڵکی باکوور جودان لەوانەی باشوور. واتە ئێمە ئەزموونمان لەمەدا هەیە. دەتوانین و ئامادەین هاوبەشی بکەین، بەڵام سەرەنجام، هەر وڵاتێک پێویستە خۆی بڕیاربدات کە کام سیستمی بەڕێوەبردن بۆی لە هەمووان باشترە. من دڵنیام، هەندێک کاتی دەوێت، زۆر دانووستاندن و بیرۆکە و گفتوگۆ دەکرێن، بەڵام لە کۆتاییدا سووریاییەکان بە مێشکێکی کراوە و ڕێگەی خۆیان بەرەو دیموکراسی و سیستمێکی سەقامگیر دەدۆزنەوە.

ڕووداو: تێڕوانینی خۆت چییە وەک کەسێک؟

شتێفان شنێک: من هیچ شتێک بۆ سووریا پێشنیاز ناکەم، بەڵکوو دەمەوێت سووریایەک ببینم کە وەک هاوبەشێکی ئەڵمانیا بتوانێت ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە. دەکرێت زۆر ڕێگەی جیاواز هەبن. چەند گرووپێک هەن کە هەندێک بیرۆکەیان لەو بارەیەوە خستووەتەڕوو. هەر ئەمڕۆ توویتێکم لەسەر ئەنجوومەنی بلۆگەرەکانی سووریا کرد. بۆ نموونە، هەندێک بیرۆکەیان هەیە کە سووننە، عەلەوی، درووز و ژنان و پیاوان پێکەوە دابنیشن و بنەماکانی سووریای نوێ دابنێن. دەکرێت بیرۆکەی دیکەش هەبن. من زۆر بە باشی دەیبینم سەیری بیرۆکەکانی چەند ساڵی ڕابردوو بکرێت، کە زۆر بیرۆکە خراونەتەڕوو. هیوادارم گفتوگۆی نیشتمانی هەبێت و تێیدا هەموو ئەو بیرۆکانە تاوتوێبکرێن و هاوسەنگبکرێن و دواتر بیرۆکەی کارکردن بۆ داهاتووی سووریا بدۆزرێتەوە.

ڕووداو: لەبارەی پرسی کورد، ئێوە دەستوەردانی تورکیا لە سووریا چۆن دەبینن؟

شتێفان شنێک: تورکیا ڕۆڵێکی بنچینەیی بۆ داهاتووی سووریا دەگێڕێت. ئێمە هەموومان لەسەر پڕۆسەی عەقەبە ڕێککەوتین کە سەروەریی سووریا بنەمایەکی بنچینەییە. لە لایەکی دیکەوە، بێگومان تورکیا بەرژەوەندیی ئەمنی هەیە و شەڕی دژی تیرۆر بەرژەوەندییەکی ئەمنیی ڕەوایە، بەڵام ئەوەش سنووری هەیە، یاسای نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی هەیە کە سنووری ئەو جۆرە چالاکییانە دیاری دەکەن، بۆیە ئێمە داوا لە هەموو لایەک دەکەین خۆیان لە دەستوەردان و بەلاڕێدابردنی ئەو پڕۆسە سیاسییە بەدووربگرن کە ئێستا لە سووریادا هەیە.

ڕووداو: زانیمان ئێوە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوەتان کردووە. باسی چیتان کرد؟

شتێفان: تاوتوێی ئەوەمان کرد چۆن هەنگاو بەرەوپێشەوە بنرێت. جەنەراڵ مەزڵووم هەندێک بیرۆکەی گرنگی خستنە سەر مێزەکە و بەئاشکراش باسی کردن، لەوانەش دەرچوون و ڕۆیشتنی هەموو شەڕڤانە بیانییەکان. پەکەکە ڕێکخراوێکی بە تیرۆریست پۆلێنکراوە و پێویستە چیدیکە دەستوەردان لە کاروباری سووریادا نەکات. بە بڕوای من، گرنگە ئەوان (هەسەدە) لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی وەک هەتەشە و ئەوانی دیکە دامەزراوەیەکی ئەمنیی نیشتمانی بۆ سووریا درووست بکەن.

ڕووداو: کورد ئێوە بە دۆستی خۆی دەزانێت. لە سووریای نوێ دا چۆن پشتیوانی لە کورد دەکەن؟

شتێفان شنێک: ئێمە مێژوویەکی درێژمان هەیە لە پشتیوانیکردنی هەموو باکوور، لەنێویدا باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژاوا لە ڕێگەی (سندووقی گەڕاندنەوەی متمانەی سووریا). ئێمە لەو ڕێگەیەوە 360 ملیۆنمان دابین کردووە بۆ بوارەکانی وەک کشتوکاڵ و دەرفەتی کار کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا زۆر سەرکەوتوو بوو، هەروەها ئەوە جیاوازیی نێوان ڕژێم و ئەوانی دیکەی دەرخست؛ ڕژێم ئامادە نەبوو لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بکات، بەڵام باکووری ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژاوا ئامادەی کارکردن بوون. پرسێکی دیکەش هەیە کە شەڕی دژی داعشە. ئێمە پڕۆژەمان هەیە بۆ ئەوەی ئاگاداری کەمپی هۆل بین. هەموومان دەزانین هەزاران چەکدار و کەسوکاریان لەوێن. پێویستە ڕێگەیەک بدۆزینەوە بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی توانای شیاندنەوەیان هەیە ئاوێتە [ی کۆمەڵگە] بکرێنەوە. لەسەر ئەو بابەتە، هاوئاهەنگیی باش لەگەڵ ئێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانیش هەیە بۆ ئەوەی کێشەی پاشماوەکانی ساڵانی ڕابردووی داعش چارەسەر بکرێت.

ڕووداو: هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان چۆن دەبینن؟

شتێفان شنێک: وەک وتم، گرنگترین شت ئەوەیە ئەو گرووپانەی ئێستا لەوێن، پێکەوە دابنیشن و پێکهاتەیەکی ئەمنیی هاوبەش پێکبهێنن کە هەتەشە و هەسەدەش لەخۆبگرێت. بە بڕوای من، ئەڵمانیاش تامەزرۆی یارمەتیدانە بۆ دابینکردنی ئەو دۆخە کە زۆر گرنگە بۆ ژێرخانی ئاساییشی نیشتمانی، بە جۆرێک کە گەریلاکانی پەکەکە لەخۆنەگرێت، بەڵکوو پێویستە وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەمە زۆر ڕوونە.

ڕووداو: بۆ کوێ بڕۆن؟ دوران کاڵکان بەرپرسێکی باڵای پەکەکەیە و دەڵێت: ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای چوونەدەرەوەی گەریلاکانی پەکەکە بکات، ئەوا دەچنە دەرەوە، بەڵام ئەوان بۆ کوێ بڕۆن؟

شتێفان شنێک: پێم وایە دەبێت ئەوە بەشێک بێت لە پڕۆسەی دانووستاندن کە هەموو لایەنەکان تێیدا بەشداربن، وەک هەتەشە، تورکیا و هەسەدە، بۆ ئەوەی بزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو کێشە کردەییانە دەکەن کە دێنە پێش پڕۆسەکە، بەڵام بە بڕوای من، ئەو کێشانە چارەسەریان هەیە، ئەگەر هەموو هاوبەشەکان بە شێوەیەکی ڕاستەقینە بیانەوێت کۆتایی بەم ململانێیە بهێنن کە چەندین ساڵە بەردەوامە.

ڕووداو: کورد لە دوای عەرەب نەتەوەی دووەمن لە سووریا. ئەگەر کورد لە سنووری سووریادا داوای فیدراڵی بۆ کوردستانی سووریا بکات، ئێوە پشتیوانی لێ دەکەن؟

شتێفان شنێک: وەک وتم، پێویستە سووریاییەکان خۆیان گفتوگۆی لەسەر بکەن. کارێکی هەڵە دەبێت ئەگەر ئێمە وەک وڵاتێکی بیانی، بیرۆکەیەک لە بیرۆکەیەکی دیکە بە باشتر دابنێین، چونکە پێویستە سووریاییەکان خۆیان سەرکردایەتیی پڕۆسەکە بکەن. ئەمانە قسەی بەتاڵ نین، سەرکردایەتیکردنی پڕۆسەکە لەلایەن سووریاییەکانەوە لە بڕیارنامەی 2254ی ئەنجوومەنی ئاساییشی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کرۆکی پڕۆسەکە دادەنرێت. ئەوەی من پێشنیازی دەکەم ئەوەیە، شارەزایی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو پڕۆسەیەدا بەکاربهێنرێت کە ماوەی چەندین ساڵە لە سەرانسەری جیهان ئەزموونی لە پرسەکانی وەک چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کەمینەکاندا هەیە. هەروەها لە دۆخی جیاجیادا، ئەزموون و مێژووی هەیە. بۆیە پێشنیاز دەکەم، هەموو هاوبەشەکان -هەتەشە، هەسەدە -وەک نێوەندگیر و سەرچاوەی شارەزایی و ئەزموون، بەشداری بە نەتەوە یەکگرتووەکان بکەن.

ڕووداو: تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا کە ئەنقەرە پشتیوانی دەکات، بەردەوام هەڕەشە لە کۆبانێ دەکەن. ئێوە لەسەر ئەم هەڕەشانە قسەتان لەگەڵ تورکیا کردووە؟

شتێفان شنێک: بەڵێ، بێگومان. وەزیرەکەمان بەم دواییانە سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ هاوکارەکەی، فیدان، بە دیاریکراوی قسەیان لەسەر ئەو پرسە سووریانە کرد. شەڕکردن لەم دۆخە زۆر هەستیارەدا، دەکرێت سەربنێت بۆ کارەسات. بۆیە ئێمە داوا لە تورکیا دەکەین لە پڕۆسەیەکی ئاشتی دا بەشداربێت و ئامانجی ئەمنیی خۆی بۆ وەستاندنی تیرۆر لە ڕێگەی گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەوانەی پەیوەندیدارن بەدەستبێنێت، کە هەسەدە و گرووپەکانی دیکە لەخۆدەگرێت. پێم وایە هەموو گرووپەکانی سووریا بەرژەوەندییان لەمەدا هەیە، بە دەستەی تەحریری شامیشەوە.

ڕووداو: فەرەنسا و ئەمریکا هەوڵی یەکخستنی پارتە کوردستانییەکانی ڕۆژاوای کوردستان دەدەن. بۆچی ئەڵمانیا بەشدار نییە؟

شتێفان شنێک: ئێمە زۆر پشتیوانی لەوە دەکەین. گفتوگۆی کوردی -کوردی زۆر گرنگە، چونکە هەندێک لایەن نەخراونەتە نێو پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، بۆیە ئەو بابەتە تەنیا پەیوەندی بە پەیەدە و ئەنەکەسەوە نییە، بەڵکوو پەیوەندی بە گرووپە ئازادەکانی دیکەشەوە هەیە کە پێویستە لەو گفتوگۆیانەدا دەنگیان بیستراو بێت. فەرەنسا و ئەمریکا ڕۆڵێکی تایبەت دەگێڕن، چونکە ئەوان بە سەربازەوە لەوێن. ئەڵمانیا ئەوەی نییە، بۆیە جیاوازی لە شێوازی بەشداریکردنمان هەیە. ئەڵمانیا زۆر گرنگی بەم پڕۆسەیە دەدات. هەروەها وەبیری هەموو هاوبەشەکانی دەهێنینەوە کە گفتوگۆی کوردی -کوردی بناخەی بەشداریکردنێکی سەرکەوتووانەیە لە پڕۆسەی سیاسیی فراوانتری سووریادا.

ڕووداو: ئەگەر ئێوە باڵیۆزخانە لە دیمەشق بکەنەوە، بیر لەوە دەکەنەوە کۆنسووڵخانەیەک لە ناوچە کوردنشینەکانیش بکەنەوە؟

شتێفان شنێک: بە بڕوای من، هێشتا زۆر زووە پلان بۆ ئەوە دابنرێت. ئێمە هێشتا بەزەحمەتەوە هەوڵدەدەین باڵیۆزخانە لە دیمەشق بکەینەوە و دوای ئەوە بزانین چی ڕوودەدات.

ڕووداو: زۆر سوپاس شتێفان. دیپلۆماتەکان هەمیشە وەڵامی دیپلۆماسیانەی پرسیارە هەستیارەکان دەدەنەوە.

شتێفان: وەک دیپلۆماتێک، من وەڵامی دیپلۆماسی دەدەمەوە، بەڵام هیوادارم یارمەتیدەربم لە پیشاندانی ڕوانگەی گشتی و دەستپێشخەریی خۆمان بۆ سووریا. ئێمە لە ناخمانەوە هیوای سەرکەوتنێکی باش بۆ سووریای نوێ دەخوازین لە پڕۆسەی سیاسی، گەشە و بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتیش. زۆر سوپاس بۆ ئێوە. [1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 8 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | rudaw.net
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-12-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دیمانە
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئەڵمانیا
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 29-12-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-12-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 29-12-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 8 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
هەڵپەڕکێی کۆنی کوردان لە ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1900
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
پرژە نیزام
کورتەباس
دوای دە ساڵ لە ڕفاندانی لەلایەن چەکدارانی داعش، سلڤانا گەڕایەوە ناو کەسوکاری
کورتەباس
دژایەتیکردنی زمانی کوردی لەلایەن داگیرکەری فارسەوە لە شارۆچکەی کۆتۆلی پارێزگای ورمێ 28-12-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
کورتەباس
ڕەهەندی باوککوژی لە ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم دا
وێنە و پێناس
سێ حاجی خەڵکی شاری کەرکووک لە کاتی گەڕانەوەیان لە حەج لە ساڵی 1965
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
ژیاننامە
هێدی شادیخا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
بە یادی هونەرمەندی وێنەگر ئەنوەر یوسفی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
بایرام بۆزیەل: ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاسانتر دەبێت
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد شێخ حسێن بەرزنجی
ژیاننامە
کەمال جەلال محەمەد عەلی
06-10-2018
هاوڕێ باخەوان
کەمال جەلال محەمەد عەلی
ژیاننامە
سەید مەولود بێخالی
12-01-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید مەولود بێخالی
ژیاننامە
هەدیە ئیسماعیل ئاغای شکاک
08-01-2024
سەریاس ئەحمەد
هەدیە ئیسماعیل ئاغای شکاک
ژیاننامە
ئاراس سەعید
26-12-2024
سارا سەردار
ئاراس سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
06-01-2025
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
06-01-2025
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
هێدی شادیخا
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەفشین خەلیفەزادە
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
جەمال شێخەپوور
06-01-2025
سروشت بەکر
ژیاننامە
خالید محەمەدیان
06-01-2025
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  533,204
وێنە
  113,830
پەرتووک PDF
  20,724
فایلی پەیوەندیدار
  109,878
ڤیدیۆ
  1,784
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
293,084
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,123
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,468
عربي - Arabic 
33,000
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,476
فارسی - Farsi 
11,728
English - English 
7,860
Türkçe - Turkish 
3,697
Deutsch - German 
1,839
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,150
ژیاننامە 
27,023
پەرتووکخانە 
26,204
کورتەباس 
19,438
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,144
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,318
شەهیدان 
11,939
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,503
بەڵگەنامەکان 
8,457
وێنە و پێناس 
7,655
ئامار و ڕاپرسی 
4,628
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,668
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,470
فەرمانگەکان  
1,072
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
779
کارە هونەرییەکان 
774
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
422
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
247
نەخشەکان 
190
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
83
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
57
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
551
PDF 
32,660
MP4 
2,951
IMG 
209,921
∑   تێکڕا 
246,083
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
هەڵپەڕکێی کۆنی کوردان لە ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1900
وێنە و پێناس
چوار کەسایەتی ناسراوی تۆپی پێی شاری کەرکووک
پەرتووکخانە
پێگەی کولتووری (دەنگی گێتی تازە) لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
ئەڤین ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
ژیاننامە
پرژە نیزام
کورتەباس
دوای دە ساڵ لە ڕفاندانی لەلایەن چەکدارانی داعش، سلڤانا گەڕایەوە ناو کەسوکاری
کورتەباس
دژایەتیکردنی زمانی کوردی لەلایەن داگیرکەری فارسەوە لە شارۆچکەی کۆتۆلی پارێزگای ورمێ 28-12-2024
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پێگەی مەلای جەباری لە شیعری کوردیدا (1806 – 1876)
ژیاننامە
ڕەحمان تابش
ژیاننامە
کوورش عەزیزی
ژیاننامە
هێرۆ مەولود ساڵح
کورتەباس
ڕەهەندی باوککوژی لە ڕۆمانی حەسار و سەگەکانی باوکم دا
وێنە و پێناس
سێ حاجی خەڵکی شاری کەرکووک لە کاتی گەڕانەوەیان لە حەج لە ساڵی 1965
ژیاننامە
فایەق قادرزادە
ژیاننامە
تابلۆ عەدنان کەریم
پەرتووکخانە
سەرکێشیەک لە دورگە پڕنهێنیەکەدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
ژیاننامە
ڕێزان مەحمود محەمەد
ژیاننامە
ڕەسوڵ پوورخزری
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
وێنە و پێناس
ئاهەنگی هاوسەرگیری فەرەیدون سەید جەلال لە کەرکووک ساڵی 1974
پەرتووکخانە
ڕەهەندی کۆمەڵایەتی لە دەقە شیعرییەکانی (لەتیف هەڵمەت)دا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
ئیحسان نوری پاشا، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی خوێندکاری کورد وتار دەدات ساڵی 1940
پەرتووکخانە
یاریی ئەلیکتڕۆنی و ڕەهەندەکانی؛ کاریگەرییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە
ژیاننامە
هێدی شادیخا
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
کورتەباس
بە یادی هونەرمەندی وێنەگر ئەنوەر یوسفی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
کورتەباس
بایرام بۆزیەل: ئەگەر پەکەکە چەک دابنێت چارەسەرکردنی پرسی کورد ئاسانتر دەبێت
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!