لەژێر چاودێری لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی هێزی لەشی کوردستان بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی یارییەکانی هێزی لەشی ئافرەتان لە شارەکانی کوردستان و بەرەوپێشبردنی زیاتری یارییەکە لە هەرێمی کوردستان پاڵەوانێتی هێزی لەشی یانەکانی کوردستان بە بەشداری ژمارەیەک لە هۆڵ و یانەکانی کوردستان بۆ یاری پێنچ پرێس بەڕێوەچوو، یارییەکان لە شاری #هەولێر# بۆ ماوەی یەک ڕۆژ لە هۆڵی مامۆستا بورهان ئەنجامدرا، لە پاڵەوانێتییەکەشدا یاریزانانی بەشداربوو توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و کێبرکێی ئەنجامی شایستە بکەن، ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
1-هۆڵی ئافرەتانی هەڵەبجە 50خاڵ
2-ئافرەتانی گەرمیان 47خاڵ
3-ئافرەتانی قەڵادزێ 44خاڵ
4-ئافرەتانی هەولێر 39خاڵ
[1]