یەکێتی ناوەندی تۆپی بالەی ئێراق لیژنەی پێشبڕکێکانی ڕاسپارد بە ئەنجام دانی یارییەکانی دووەم قۆناغی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق.
ئەمه و لیژنەی ناوبراو وادەی بەڕێوەچوون و خشتەی یارییەکانی ئەو قۆناغەی دیاری کرد کە تێیدا و تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لە کۆمەڵەی دووەمی یانە بەشدارەکان ڕووبەڕووی هەریەک لە یانەکانی (نینوی، حەبانییە، نعمانییە و مقدادیە) دەبێتەوە.
بڕیارە یارییەکانی قۆناغی دووەم لە ڕێکەوتی #24-12-2024# و لەنێو هۆڵی سەناعە لە شاری #بەغدا# دەست پێبکات و تێیدا و تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لە یەکەم جەولەی یارییەکانی ئەو قۆناغەدا چاوەڕوان دەبێت و هەرچی لە دووەم ڕۆژی یارییەکانە یانەکەی ڕکابەری تیمە بەهێزەکان لە یەکەم یاری خۆی ڕووبەڕووی نەینەوا دەبێتەوە و هەروەک لە دووەم یاری و لە جەولەی سێیەم لە بەرانبەر حەبانییە یاری دەکات و لە جەولەی چوارەم و سێیەم یاری ڕکابەری لە بەرانبەر مقدادیە دەکات و لە کۆتا یاری و لە جەولەی پێنجەم هەوڵی دەست خستنی دوا خاڵەکانی دەدات لە بەرانبەر تیمی بالەی یانەی نعمانییە.
=KTML_Bold=بۆ بینینی خشتەی تەواوی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەم:=KTML_End= [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=615550&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی خشتەی یارییەکانی تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لە قۆناغی دووەمی خولی نایابی ئێراق=KTML_Link_External_End=