ناونیشان: شەڕی پەڵەوشک 1941
ناوەرۆک: گێڕانەوەی مێژووی
نووسین: #سیروان سلێمان ئەحمەد#
دوای گەڕانەوەی #شێخ مەحمودی حەفید# نەمر بۆ کوردستان له #کفری# پێشوازی لێ دەکرێت، دەچێتە گوندی پەڵەوشک سات بە دوای سات سیخوڕ بە دوایەوە بووە، پێشتر چووەتە گوندی #تەپەسەوز# دوای تێگەیشتنێک لەگەڵ کوێخا خەسرەو خۆی دەناسێنێت، بەیەکەوە دەڕۆن بۆ گوندی #پەڵەوشک# پارووە نانێک بخۆن (سڵێمان عەزیز) پێشوازی لێ دەکات و دوو ئاژەڵی بۆ سەردەبڕێت.
دوو مەفرەزەی پۆلیس له کفری (15) کەس دەبن و لە #سەرقەڵا# (10) پۆلیس له گوندی پەڵەوشک له ساڵی ( 1941) دەبێته شەڕیان شێخ مەحمود فەرمان دەکات تەنیا ئەسپەکانیان بکوژرێت، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر شەڕ دەبێت، شێخ مەحمود سێ سواری بەرەو هەوارگەقوڵە دەکەونە ڕێ، سێ سوارەکەی دیکەی (شێخ مەحمود) بە ئازایانە مەیدانی شەڕەکە جێ دەهێڵن و دەگەنە خزمەتی شێخ.
خەڵکی گوندی پەڵەوشک بە گەورە و بچوکیان شەڕ دەکەن تا شێخ مەحمود له دێیەکه دەرنەچووە نەیان هێشتووە پۆلیس بگاته ئاوایی دوای دەرچوونی له گوندەکە پۆلیس دەگاتە ناو گوندی پەڵەوشک.
کوێخا خەسرەوی تەپەسەوز تفەنگەکەی دەشارێتەوە و دەڕواتە ناو خەڵک دوایی دەیناسنەوە، بۆ ماوەی دوو مانگ لە سەرقەڵا زیندانی دەکرێت، دوای ئازادبوونی لەلایەن بەڕێوەبەری شارەدێی سەرەقەڵا خۆی بڕیاربەدەست بووە، خەڵکی دێیەکه و دەوروبەری سەردانی کوێخا دەکەن.
دوای هەفتەیەک کوێخا خەسرەو سەردانی داریکەلی دەکات، شێخ پێشوازی لێ دەکات و پێی دەڵێت: بەخێربێیت شێرەکەی گەرمیان و من نامەم ناردووە بۆ بەڕێوەبەری شارەدێی سەرقەڵا ئازادت بکات، پێش گەڕانەوەی کراسێکی خۆی دەکاتە دیاری بۆ کوێخا خەسرەو.
سەرچاوەکان:
1-پیاوە ناوازەکەی گەرمیان شوکر حەمەی هەیەر.
1- چیرۆک و گێڕانەوە فۆلکلۆرییەکان حەمید مەجید جوامێر.
3-کەلار ( 1927-1975 ) لێکۆڵینەوەیەک (له بارودۆخی سیاسی، کارگێڕی و ڕۆشنبیری) سەباح عەلی جاف لاپەڕه ( 57 بۆ 58).
4-ڕۆمانی هیوا- سیروان حەمەشەریف.
[1]