پاش ئەوەی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بڕیاری دا بە بەشداری تیمی بالەی یانەکانی (هیت، المقدادیە و الدغارە) خولێکی دوو ڕۆژە بۆ ئەو یانانە ڕێک بخات، تا دوو تیم یان بگەنە قۆناغی هەشت تیمی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق، دواجار و پێش دەستپێکی یارییەکانی ئەو قۆناغە، یانەی هیت بە فەرمی و بە هۆکارێکی تایبەت بە یانەکە پاشەکشەی لە یارییەکان ڕاگەیاند.
ئەمه و یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق دوای پیشان دانی ڕەزامەندی بۆ داواکەی یانەی هیت بڕیاری دا کە لە کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممەی داهاتوو ڕێکەوتی #11-01-2025# و بە بەشداری نوێنەری یانەکانی (غاز جنوب، شوڕتە، پێشمەرگە، هەولێر، (مەصافی شیمال)، (المقدادیە)، (الدغارە) و نینوی) و لەنێو هۆڵی شەعب لە شاری #بەغدا# کۆبوونەوەی هونەری بۆ دەستپێکی یارییەکانی قۆناغی هەشت ئەنجام بدات.
جێگەی وەبیرهێنانەوەیە تیمی بالەی یانەی پێشمەرگە لە قۆناغی پاڵاوتن توانی بە سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی و بە پلەی یەکەم بگاتە قۆناغی هەشت تیمی خولەکە.[1]