ڕۆژی دووشەممە #24-04-2023# #مەسعود بارزانی# لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری #قەڵادزێ# و #زانکۆی سلێمانی#، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛=KTML_End=
لە ساڵیادی بۆمبارانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە #24-04-1974# سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان. ئەو کارەساتە زوڵمێکی گەورە و لاپەڕەیەکی تری دڕندەیی ڕژێمی بەعس بوو بەرانبەر گەلی کوردستان.
بەڵام هێز و ئیرادەی گەلی کوردستان لە فڕۆکە و ناپاڵم بەهێزتر بوو و دواجار ئیرادەی کوردستان بەسەر زوڵم و داگیرکاریدا سەرکەوت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 760 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!