$باکووری کوردستان$
- سەدان هەزار کەس لە پارکی نەورۆزی ئامەد کۆبوونەتەوە و دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بژی بەرخۆدانی عەفرین دەڵێنەوە.[2]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=🔥=KTML_Quote_Content==KTML_Red=سەدان هەزار کەس بەشداری لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا دەکەن لە شارەکانی ئامەد، وان، باتمان و..!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- هێزەکانی پۆلیسی تورک شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی باغلەری شاری ئامەد-ی باوکری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی #ئەسرا سۆلین دال#، ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی میزۆپۆتامیا و لە ماڵی خۆیدا دەستگیریان کرد.[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، لەبارەی چالاکیی ئەمڕۆی گەریلاکانەوە بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: سەرلەبەیانیی نەورۆز، کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی لە ناوچەی تەپە خوەدێی سەربە شارۆچکەی شەمزینانی #جولەمێرگ# گەریلاکانمان چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا دوو سەربازی سوپای داگیر کەری تورکیا کوژران.[5]
- دوای ئەوەی سەربازانی تورک ڕێگریان کرد لە گەياندنی دار بۆ مەيدانێک لە شاری ئورفە بۆ کردنەوەی ئاگری نەورۆز، پەرلەمانتاری کورد (#عوسمان بايدەمير#) بە بۆينباغەکەی خۆی ئاگری نەورۆزی کردەوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145935/0009.JPG?ver=20180321130742=KTML_Photo_Alt=عوسمان بایدەمیر بە بۆینباخەکەی خۆی ئاگری نەورۆزی کردەوە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/145935/0009.JPG?ver=20180321130742=KTML_Photo_End=
- تورکیا لە بەرانبەر جۆشی نەورۆز خۆی پێنەگیرا و سەدان کەسی دەستبەسەر کرد.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە شاری #سەردەشت# دەکەونە بۆسەی هێزە حکوومەتییەکان و لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی لوقمان محەممەدزادە خێزاندار و تەمەن 37 ساڵ خەڵکی گوندیشمۆلە سەر بە شاری ڕەبەت بە سەختی بریندار بوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک شاری #کەلار#ی هەژاند.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان-#پەکەکە#یان لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان بۆردوومانکرد.[4]
- لە بازگەی #قەسرێ# و گۆجار ئاساییشی پارتی ڕێگای نەدا هاووڵاتیان بەشداریی ئاهەنگی نەورۆز بکەن لە بناری #قەندیل#، پاشان بەهۆی زۆریی بەشداربووان و ناڕەزاییەوە ڕێگای بناری قەندیلیان کردەوە.[1]
- ڕێناس جانۆ، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەبوو حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق #مووچە#ی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی بە تەواوی بنێرێت و دەڵێت ناردنی بەمشێوەیەی ئێستا وا تێدەگەین عەبادی لە بەڵێنەکانی ڕاستگۆ نییە و ڕاستگۆش نابێت.[3]
- لە سەیرانگەی مەیدانۆکی سەر بە قەزای مێرگەسۆر، لەکاتی خۆشی دەربڕین بەبۆنەی نەورۆز و بەهۆی تەقاندنی تەقەی خۆشی، لیوایەکی پێشمەرگە بەناوی خورشید عەزیز تەموون، تەمەن 64 ساڵ، کە لیوای فەرماندی تایبەتی هێزی پێشمەرگە بوو، گیانی لەدەستدا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بۆردومانی سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی کمارێ و بەرادێ لە ناوچەی #شێراوا#ی عەفرین بەردەوامیی هەیە. بۆردومانەکان شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە.[5]
- یەکینەکانی پاراستنی گەل – یەپەگە ڕایگەیاند، کە لە گوندی کیمار سەربە ناوچەی شێراوا لە عەفرین ئۆتۆمبێلێکی پڕ لە چەک تەقێنراوەتەوە و پێنج سەربازی داگیرکەر کوژراون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆکی شارەوانیی شاری ناپۆلی ئیتالیا دەڵێت: پێویستە ڕێگریی لە حکومەتی تورک بکرێت و هێرشی سەر #عەفرین# بوەستێندرێت.[2]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:left;=KTML_Quote_Icon=😞=KTML_Quote_Content==KTML_Gray=مێرکڵ: ئاوارەبوونی هەزاران سیڤیل لە عەفرین و کوشتنیان جێی قبووڵکردن نییە و ئێمە بەشێوەیەکی توند ئیدانەی دەکەین!=KTML_End==KTML_Quote_End=
- چوار حزبی یەکێتی کریستیانەکان، حزبی سۆسیال دیموکرات، حزبی چەپ و سەوزەکانی ئەڵمانیا داوایان لە ئانگێلا مێرکل، سەرۆک وەزیرانی ئەڵمانیا کرد، لە بەرامبەر هێرشی سەر عەفریندا بێدەنگ نەبێت.[2]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لەلایەن تورکیاوە لە خاکی عێراقدا ڕەتدەکەنەوە.[3]
- تورکیا چەند جارێک دووپاتیکردووەتەوە کە لەبارەی منبج لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتنیان هەیە و ڕێککەوتنەکە چەند هەفتەیەکی دیکە جێبەجێدەکرێت، بەڵام گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لەوبارەوە لەگەڵ تورکیا هەبێت.[4]
- ئەنگێلا مێرکڵ-ی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا باسی لە عەفرین کرد و ڕایگەیاند: ئه و ڕووداوانەی لە عەفرین ڕوویاندا، ئاوارەبوونی هەزاران سیڤیل و کوشتنیان جێی قبووڵکردن نییە و ئێمە بەشێوەیەکی توند ئیدانەی دەکەین.[5]
- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، پەکەکە لە عێراق دەستی بە جموجۆڵ کردووە، وتیشی ئەگەر ئیدارەی ناوەندی عێراق، پەکەکە لە #شنگال# لەناونەبات ئێمە لەناوی دەبەین.[3]
- لە پەرلەمانی بەریتانیا پانێڵێک لەبارەی نەورۆز بەڕێوەچوو. پەرلەمانتارانی بەشدار لە پانێڵەکە داوا لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن گوشار بخاتە سەر تورکیا لە عەفرین بکشێتەوە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث