$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شۆفیر تاکسییەکانی شاری #سنە# بە کۆبوونەوە و پارک کردنی تاکسییەکانی لە مەیدانی “ئێقباڵ“ی ئەمشارە، لەئاست بەستنی شەقامی فێردەوسی دەستیاندایە کۆبوونەوە. بەوتەی شۆفیر تاکسییەکان، ئەم کۆبوونەوەیە لە ناڕەزایەتیی بە بەڕێوەچوونی تەرحی بەستنی شەقامی فێردەوسی ڕێکخراوە. ناڕازییان ڕایانگەیاندووە کە زۆربەی موسافیرەکایان لە شەقامی فێردەوسی هەڵدەگرن کە ئەویشیان بەستووە. ناڕازییان هەروەها وتوویانە، داواکاری ئەوان لە کاربەدەستان ئەوەیە کە بیر لە ژیانی شۆفیر تاکسییەکان لەم بارودۆخەی ئێستادا بکەنەوە.[9]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382122/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شۆفیر تاکسییەکانی شاری سنە=KTML_ImageCaption_End=
- هێزەکانی #سوپای پاسداران# لەگەڵ گرووپێکی چەکداری نەناسراو، لە #چلچەمە#ی #دیواندەرە# دەرگیر بوون. پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران لەمبارەوە ڕایگەیاندووە، شەکیبا سەلیمی، لە فەرماندەکانی سپای پاسداران، لەگەڵ جەعفەر نیزامپوور و محەممەد شوکری، دوو ئەندامی تری سپا، لەم تێکەڵچوونەدا کوژراون. قەرارگای حەمزەی سپا ڕایگەیاندووە کە ئەم تێکەڵچوونە لەگەڵ حیزبێکی کوردیی دژبەری حکوومەت بووە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتیی ئەم دەرگیرییەی وەئەستۆ نەگرتووە.[8] پاشتر زانرا کە ئەم هێرشە #پژاک# کردوویەتی و یەک لە کوژراوەکان پلەی سەرهەنگ یان عەقید بووە بەناوی شەکیبا سەلیمی. [3]
- لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لە #پیرانشار#، 5 هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی عەلی قادری کوڕی ڕەسووڵ، محەممەد قادری کوڕی عەزیز، حیسامەدین پیرانی کوڕی زاهیر، ئەمیر قادری کوڕی خدر و سەلام خڕی ئاغە ڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.[8]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەوروبەری گوندی #سنین#-یان لە هەرێمی #برادۆست# بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە زیان بە ڕێگای هاتووچۆی ئەو گوندە گەیشت.[1]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای #هەولێر# دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 32 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی سێبیرانی سەر بە شارۆچکەی دەشتی هەولێرە، بەرکەوتەی تووشبووانی پێشووە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382122/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=05-05-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382122/0007.JPG=KTML_Photo_End=
- بەپێی ئاماری #وەزارەتی پەروەردە#، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەدەیان هەزار کۆد دراوە بەخوێندکاران و بەهەزاران خوێندکارو مامۆستاش بەشداری خوێندنی ئەلکترۆنیان کردوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تووشبوونی سێ کەسی دیکەی لە سێبیرانی هەولێر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند. [3]
- تەندروستی کەرکووک 12 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە شاری کەرکووک ڕایگەیاند.[1]
- لیژنەی ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی لە ئەنجوومەنی پارێزگای #سلێمانی# دەستی بە کارەکانی کرد و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، پرۆژەکە بەدوورە لە دوو ئیدارەیی.[2]
- سەندیکاکانی تەندروستی سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە و کۆمەڵێک داواکاریان خستەڕوو، هەروەها لەسەر داوای پارێزگا و ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ بایکۆتیان شکاند.[5]
- سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی #قوباد تاڵەبانی# بۆ درێژەپێدانی گفتوگۆکان دەچێتەوە بەغدا.[6]
- لە سنووری #کەرکووک#، دوێنێ شەو چەکدارانی #داعش# لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و #حەشدی شەعبی# و بەو هۆیەوە 14 چەکداری ئەو هێزانە کوژراون.[2]
- #جەبار یاوەر# ئەمینداری گشتیی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیێنێت، حکومەتی عێراق ئەمنیەتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی پێناپارێزرێت و ڕێگەش نادات پێشمەرگە بیانپارێزێت.[2]
- چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە #مەخموور# هێرشیان کردووەتە سەر یەکەیەکی سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگەی باشووریش ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.[1]
- چلەی هونەرمەند ئەسغەر ڕەشید، لە سەر مەزارەکەی، بە ئامادە بوونی بەشێک لە کەسایەتی و هونەرمەندانی شاری سلێمانی و #هەڵەبجە# بەڕێوەچوو.[5]
- لە #گەرمیان#، بە داگیرساندنی مۆم یادی دەیەمین ساڵەی تیرۆرکردنی شەهیدی قەڵەم #سەردەشت عوسمان# کرایەوە و بەشداربووان ڕایانگەیاند، کە هەرگیز شەهیدانی قەڵەم لەیاد ناکەن و بەردەوام دەبن لە هەوڵی بەسزا گەیاندنی بکوژانیان.[5]
- #سۆران# عومەر ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی کراوە لەسەری، کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر #مەسرور بارزانی# ئاشکراکرد، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەڵگەکانم ناردووە بۆ سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ ئەوەی بینێرێت بۆ داواکاری گشتیی، بەڵام جێگری سەرۆکی پەرلەمان بەڵگەکانی لێ وەرنەگرتووم.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382122/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چلەی هونەرمەند ئەسغەر ڕەشید لە سەر مەزارەکەی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چلەی هونەرمەند ئەسغەر ڕەشید لە سەر مەزارەکەی بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی منداڵەکەی زوممار دەستگیر کران و هەردوو تاوانبارەکە دانیان بە تاوانەکەدا ناوە، کە پێش کوشتنی دەستدرێژییان کردووتە سەر.[6]
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەربازێکیان لە هەولێر گیانی لەدەستدا. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هۆکاری مردنەکەی کردەی سەربازی نەبووە و دووپاتیش لەوە کراوەتەوە، کە گومانی تووشبوونی کۆرۆنای لێ ناکرێت.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە تۆپ گوندەکانی زەنوبیا و زنار عەرەبیان لە ڕۆژئاوای #گرێ سپی# بۆردومانکرد. لەو بۆردومانەدا ماڵی هاووڵاتییانی گوندەکان کرانە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ژمارەیەک لە خانووی هاووڵاتییان لەو گوندانەدا ئاگریان تێبەربووە. تاوەکو درەنگانێکی شەو و ئەم بەرەبەیانە تۆپبارانەکەی سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان بەردەوامیی هەبووە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دووپاتی کردەوە، جگە لە هەرێمی کوردستان هیچ لایەنەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هاوکاری ئێمەیان نەکردووە.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، هێرشێکی ئاسمانی دژی ناوەندی لێکۆڵینەوە و گەشەپێدانی مووشەکی ئێران و سوریا لە حەلەب، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا. سەرچاوە عەرەبییەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەو ناوەندە بە 12 مووشەک کراوەتە ئامانج کە پێنجیان ئامانجەکانیان پێکاوە، ئاژانسی سانای سوریش ڕایگەیاند سیستمی بەرگری ئاسمانی توانیویەتی چەند مووشەکێک لە ئاسمان بێکاریگەر بکات.[5] هەندێک سەرچاوە باس لە کوژرانی 14 پاسداری ئێرانی دەکەن.[3]
- لە 24 سەعاتی ڕابردوو لە ئێران 1323 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 63 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[7]
- بە پێی دوایین لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 کەس گیانیان لەدەستداوە و 3 هەزار و 520 کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. بەم پێیە بە گشتی لەو وڵاتە ژمارەی تووشبووان گەیشتووە 129 هەزار و 491 کەس و 3 هەزار و 461 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە 24 کاژێری ڕابردوو پێنج هەزار و 898 پشکنینیان ئەنجامداوە و دەرکەوتووە 85 کەس تووشی کۆرۆنا بوون کە زۆرترینیان لە بەغدان و 34 تووشبوون.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
التسلسل الزمني للأحداث