بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی دەکەم، جەژنە پیرۆزەی تایبەتی خۆم ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم کوردستانیان دەکەم.
ئاواتەخوازم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان لەپێناوی پاراستن و یەکڕیزی ناوماڵی کورد.
هەمیشە جەژن و بۆنە ئایینی و نەتەوەییەکان لای گەلی کوردستان وێستگەی لێبووردەیی و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و یەکڕیزی بووە، ئومێد دەکەم ئەم جەژنەش ببێتە وێستگەی چارەسەری کێشەکان و هەموان پێکەوە هەوڵبدەن لەپێناوی خۆشگوزەرانی و باشترکردنی دۆخی ژیان و گوزەرانی میللەتەکەمان، پێویستە هەموومان لەبیرمان بێت هێشتا میللەتەکەمان بە ئاواتەکانی نەگەیشتووە و با خەبات بەردەوام بێت لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی میللەتەکەمان. [1]
براتان
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 137 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!