- هەردوو وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عیراق ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بەئامانجی هەماهەنگی لەبارەی ئه و کەسانەوە کە چاوەڕواندەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی موسڵ ئاوارە بن.
- لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان هێزە ئەمنیەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی هەرێمەکانی دیموکرات (دەبەپە).
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی ناحیەی تەقتەق ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو، دوو هێلیکۆپتەری نەناسراو (11) فیشەک بە ئاڕاستەی باخی بەڕێوەبەری ئاسایشی تەقتەق دەتەقێنن، بەڵام هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
- هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، تەقاندنەوەی تانکێکی سەربازی و تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی تورکیای ڕاگەیاند، ئەوەش لەئەنجامی دوو کردەوەی هێزەکانیاندا لەناوچەی گەڤەری سەر بەهەکاری لەباکوری کوردستان.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,716 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!