$باکووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک لە #خارپێت# و دەوروبەری بە گوڕی 6.8 ڕوویدا و زۆرتر لە 20 کوژراو و 1000 برینداری لێکەوتەوە. بوومەلەرزەکە لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستانیش هەستی پێکرا.[1]
- لە #مەلاتێ#ش 5 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانی لەدەستدا.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376046/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بوومەلەرزە لە باکوور کارەساتی گەورەی لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بوومەلەرزە لە باکوور کارەساتی گەورەی لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانێکی مادیی زۆر بەر خارپێت و مەلاتێ کەوت.[1]
- حکومەتی تورکیا بەبۆنەی بوومەلەرزەکەی دوێنێ شەو بۆ ماوەی سێ مانگ باری کارەساتباری لە پارێزگاکانی خارپێت و مەڵەتی ڕاگەیاند.[3]
- بەپێی ناوەندەکانی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی، لە دوێنێ شەوەوە سەدان بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان ڕوویانداوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- گوتەبێژی دەروازەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی #حاجی ئۆمەران# ڕاگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ماوەی سێ ڕۆژە هاتووچۆ لە دەروازەی حاجی ئۆمەران وەستاوە.[3]
- #وەزارەتی پەروەردە# بڵاویکردەوە، بەهۆکاری دابەزینی پلەکانی گەرما و بارینی بەفر، بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکانی پەروەردە لەپارێزگاکان، دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە کە یەک ڕۆژ لەو ناوەندەی خوێندن بکەن بە پشوو ئەگەر کەش و هەوا ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی مامۆستایان و قوتابیان دروستکرد.[4]
- ماددەی هۆشبەر ئافاتی سەردەم ناونیشانی کۆنفرانسێکی ڕووبەڕوبونەوەی ماددەی هۆشبەر بوو لە شاری #سلێمانی# کە تیایدا مەترسییەکانی بەکارهێنان و بازرگانیکردن پێوەی خرانەڕوو. لە کۆنفرانسەکەدا کە ژمارەیەک کەسایەتی و بەرپرس و نوێنەری لایەنەکان بەشداربوون تێیدا، چەند پانێڵێکی جیاوازی تێدا پێشکەشکراو بڕیاریشدرا لەمەولا چالاکییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماددەی هۆشبەر زیاد بکرێن کە ئێستا بووەتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر کۆمەڵگا.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر تەل تەمر. #شەڕڤان#انی ئەنجومەنی سەربازی سوریان بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە. لە هێرشەکەدا 14 سەرباز و چەتەی تورک کوژران.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376046/0015.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کۆبانێ، خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی داگیرکەری بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کۆبانێ، خۆپیشاندانێکی فراوان لە دژی داگیرکەری بەڕێوەچوو=KTML_ImageCaption_End=
- بۆ ئیدانەکردنی هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوڵاتیانی شاری #کۆبانێ# لە مەیدانی ژنی ئازاد بە بەشداربوونی چەندین پارتی سیاسی، ڕێکخراوی مەدەنی خۆپیشاندانێکیان بەڕێوەبرد. لە خۆپیشاندانەکەدا پانکارتی نوسراوبەڕێز ترەمپ مەبە هاوکاری ئەردۆغان لە قڕکردنی کوردان و دەوڵەتی تورک بە چەکی قەدەغەکراو لەبەرچاوی جیهان هاوڵاتی مەدەنی کۆمەڵکوژ دەکات بەرزکرابوونەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
کۆنگرەی ژنانی گەنجی ئەوروپا بە بەشداربوونی ژنانی گەنج لە شارەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، سویسرا و چەندین شاری دیکەی ئەوروپا لە شاری دارمستاد لە ئەڵمانیا دەستیپێکرد. کۆنگرەکە بە دروشمی خۆت هەڵنەخەڵەتێنە! تێکۆشانی ئازادی لە ڕێگای تۆوە تێدەپەڕێت بەڕێوەدەچێت، لە هۆڵەکەدا وێنەی ژنانی شەهیدی تێکۆشانی ئازادی هەڵواسراوە.[5]
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماری 3 مانگی ڕابردووی خۆپیشاندان و ئاڵۆزییەکانی عێراقی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، 669کەس کوژراون و 25 هەزار کەسیش برینداربوونە، هاوکات هێزە ئەمنییەکانیش لە هەوڵدانە بۆ چۆڵکردنی تەحریر لە خۆپیشاندەران.[2]
- ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) ئەمڕۆ بڵاويکردەوە: ئەمريکا لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەرقاڵی گفتوگۆکردنە بۆ کردنەوەی چەند بنکەيەکی سەربازی و بڵاوکردنەوەی 2000 سەربازی خۆی لە چەند ناوچەيەکی هەرێم.[6]
- وڵاتپاریزی کورد خەڵکی ناوچەی وێرانشاری ڕوحا مەتین تۆپچوو لە شاری هەممۆری ویلایەتی ساکسۆنیای سەرووی ئەڵمانیا، ئەمڕۆ ئێوارە بە هۆی جەڵتەی دڵ کۆچی داوای کرد. تۆپچووی 50 ساڵە خاوەنی 8 منداڵ بوو. لە ئەوروپا بەشداری لە هەموو چالاکیەکاندا دەکرد. بە هۆی نزیکایەتیەکی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان زۆر جار هەڵیاندەکوتایە سەر ماڵەکەی.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا ڕویدانا