راگەیەندراوی هەپەگە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا؛
ڕۆژی 21ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 15:40 خولەک لەسەر شاخی شەهید ئاخین لە خواکورک، هێزەکانی یەژاستارمان لە دوو قۆڵەوە لە 2 سەنگەری داگیرکەرانیان دا. لە ئەنجامی ئەو گورزە سەرکەوتووانەا هەر 2 سەنگەرە بە ئامانج گیراوەکە تێکشکێنران و بەلانیکەمەوە 4 داگیرکەریش لە سەنگەرەکاندا سزادران.
ڕۆژی 20ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 14:30 فڕۆکەجەنگییەکان ناوچەی کافیایان لە گارە و کاتژمێر 15:00 ناوچەی کونیشکایان لە زاپ بۆردوومان کرد.
ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەم کاتژمێر 18:30 ناوچەی بەشیلی لە مەتینا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانەوە بۆردوومان کرا.
لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی سوپای تورکی داگیرکەردا هیچ زیانێک بە هێزەکانمان نەگەیشت.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,774 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!