ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی
ژمارە (25)
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (4560) هاوڵاتین لە (26) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (1592) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (828) لە #هەولێر#، (395) لە #سلێمانی#، (224) لە #دهۆک#، (37) لە #هەڵەبجە#، (38) لە #گەرمیان#، (45) لە ڕاپەرین، (25) لە کۆیە وە (2968) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (12) هاوڵاتی.
2. لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (191) پشکنین ئەنجامدرا کە (89) لە شاری هەولێر و (62) لە شاری سلێمانی و (40) شاری دهۆک، دەرەنجام (7) تووشبووی نوێ تۆمارکرا، یەکێکیان پیاو تەمەن)29(ساڵ لە شاری هەولێرە، شەش تووشبووەکەی تر لە شاری سلێمانی دەست نیشانکران کە یەکیێکیان پیاو تەمەن (37) ساڵ دانیشتووی شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری ڕاپەڕین، دووەمیان پیاوێکی تەمەن (45) ساڵ دانیشتووی دەڤەری #دەربەندیخان#، تووشبووەکانی تر دانیشتووی شاری سلێمانین کە یەکیکیان ئافرەت تەمەن (38) ساڵ، ئەوانی تر پیاو تەمەنەکانی (28)، (62)، (48)ساڵن.لە کۆێ هەموویان چوار تووشبوو پێشتر گەشتی دەرەوەی ووڵاتی ئێران و ئەوروپان کردبوو وە سێ تووشبووەکەی تر گەشتی دەرەوەی ووڵاتیان نەکردبوو تەنها دوو لەوان بەرکەوتەی تووشبووی پێشوترن.
3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (54) تووشبووە، لەنێویاندا (1) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی.
حکومەتی هەرێمی کوردستان
21-03-2020
ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 21-03-2020
|
|
|
|
بە کەرەنتینە کردنی هاوڵاتیانی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان لە سەرەتای سەرهەڵدانی تا 21-03-2020
|
|
|
|
پشکنینەکان بۆ دیاری کردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەرێکەوتی 21-03-2020دا
|
|
|
|
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 5,507 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!