$باکووری کوردستان$
- ژمارەی تووشبووان لە #دیلۆک# بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە. لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە پشکنینی کۆرۆنای 49 هاونیشتمانی پۆزەتیڤ دەرچووە و یەکێکیشیان گیانی لەدەستداوە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەرپرسی ئیدارەی ڕاخەر (فرش)، ڕێکخراوی سەنعەت و مەعدەنی پارێزگای #ورمێ# ڕایگەیاند: بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نزیکەی 300 ملیۆن تمەن خەسارەت لە بەشی ڕستن و چنینی ڕاخەر کەوتووە.[5]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی فیاد ئەحمەدی کوڕی سادق خەڵکی گوندی کورانی ناوچەی سۆما و برادۆست، بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە لە سنووری ورمێ پێکرا.[5]
$باشووری کوردستان$
- ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای تورکیا تۆپبارانی گوندی بێدوهێ-ی لە ناوچەی #بەرواری باڵا# کرد و بەهۆیەوە کچێکی 13 ساڵان برینداربوو.[2]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سەر بە #داقوق# زیاتر لە 110 دۆنم زەوی جووتیارانی کورد سووتێنرا، ئەنجوومەنی گوندەکەش پێیوایە #داعش# ئەم دەغڵ و دانەکانیان دەسووتێنێت و ئەمە دووەم ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیە لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا.[2]
- سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ، ئاگر لە کێڵگەیەکی گەنمی جووتیارێکی گوندی تەرکەشکان لە سنووری شارۆچکەی لەیلان لە پارێزگای #کەرکووک# بەردرا و تاکو تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و کۆنترۆڵیان کرد، ڕووبەرێکی بەرفراوانی گەنمەکە سووتا.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/382143/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەرکووک، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارێک بەردرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەرکووک، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارێک بەردرا=KTML_ImageCaption_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی پێنجوینە و نیشانەی نەخۆشی هەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.[6]
- وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، تووشبووێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، پیاوێکی تەمەن 34 ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی #پێنجوێن#ە و نیشانەی نەخۆشی هەبووە پشکنینی تاقیگەی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.[6]
- شەوی ڕابردوو دوو گەنجی کورد لە گوندی یەنگیجەی سەر بە شارۆچکەی داقووق ڕفێنراون و بێسەروشوێنن. کەسێکی نزیکی گەنجە ڕفێنراوەکان ڕایگەیاند نەبەز مۆفەق ڕەشید و عیسا تەها ئیسماعیل کە پاسەوانی بیرە نەوتەکانی سنووری گوندەکەیانن، دوای چوونیان بۆ ئەرک ون دەبن و هیچ سۆراغێکیان نییە.[4]
- لە #ئاکرێ# گەڕەکی بیۆکێ کەرەنتیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانرا کە لە چوار ڕۆژی پێشوودا شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە و ڕێگە بە کەس نادرێت بچێتە نێویەوە یان لێی دەربچێت. لەو گەڕەکەی ئاکرێ زیاتر لە 100 خێزان دەژین.[2]
- ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی پەنابەری کورد کە لە دورگەی خیۆسی یۆنان خنکابوو، گەڕێنرایەوە هەرێمی کوردستان و لە گۆڕستانی سەیوان لە شاری #سلێمانی# بەخاک سپێردرا. گەنجە ناوی ڕاڤیار عوسمان'ە و تەمەنی 20 ساڵە، ڕۆژی 20-03-2020 ئەمساڵ لە دورگەی خیوسی یۆنان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- ئەمڕۆ قەدەغەی تەواوەتیی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان کۆتاییدێت. وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیێنێت ئەگەر ڕەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت و ڕێژەی تووشبووان بەرز ببێتەوە: ناچارین پلانی نوێ دابنێین و ڕێکاری نوێ بگرینەبەر.[2]
- حکومەتی عێراق بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سنووردارکردنی جوڵەی چەتەکانی داعش لە کەرکووک، هێزی زیاتر ڕەوانەی شارەکە دەکات.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە #عەفرین# دوو تەقینەوە ڕوویاندا. یەکێک لە تەقینەوەکان لەسەر ڕێگای ڕاجۆ لە نزیک خاڵی پشکنینی 'پۆلیسی سەربازیی' سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕوویدا. تەقینەوەکەی تریش لەسەر ڕێگای عەفرین – عەزاز لە ڕێگەی ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ڕوویدا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا لە چوارچێوەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتوچۆی تا 5ی حوزەیران درێژ کردەوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- بە گوێرەی لێدوانی بەرپرسانی تورک لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 29 کەس لە تورکیادا بەهۆی #کۆرۆنا#وە گیانیان لەدەستداوە. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە تورکیا بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە گەیشتە 4 هەزار و 369 کەس.[1]
- ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق زیاد دەبێت و لە هەفتەی ڕابردوو هیچ ڕۆژێک نەبووە لە عێراق 100 کەس تووشی کۆرۆنا نەبووبێت، ژمارەی تووشبووان لە عێراق لە پێنج هەزار کەس نزیکدەبێتەوە، بەشێک لە خەڵکیش لەو بڕوایەدان ڤایرۆسی کۆرۆنا جگە لە درۆیەک هیچی دیکە نییە و شتێکی دروستکراوە و هیچ بنەمایەکی نییە.[2]
- جیهانپور، ڕایگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی پشکنینەکان، تووشبوونی هەزار و 787 کەسی دیکە بەڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە، بەمەش ئاماری گشتیی تووشبووان لە ئێران گەیشتە 139 هەزار و 511 کەس. جیهانپور، ڕاشیگەیاند: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 57 تووشبووی کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی گشتیی ئەو کەسانەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە حەوت هەزار و 508 کەس.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Kronolojiya bûyeran