بەڕێزان: کەسوکار و خانەوادەی ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەرو رۆشنبیر، چیرۆکنووس و وەرگێڕی بەتوانا #ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل#م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
مامۆستا ئەحمەد محەمەد ئیسماعیل تەمەنی خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی ئەدەب و رۆشنبیری کوردی، بەرهەمەکانی لەبواری وەرگێڕان و چیرۆکنووسین بەرهەمی دانسقەن و خزمەتێکی یەکجار گەورەیان بە بوارەکە کردووە و بۆ ئەبەد بە نەمری دەمێننەوە.
بەداخەوە بۆ لەدەستدانی ئەم قەڵەمە جوان و بەبڕشت و کەسایەتییە رۆشنبیرییەی کورد، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی نووسەران و رۆشنبیران و خانەوادەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت. [1]
#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 1,251 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!