سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# پەیامێکی لەسەر کردەوە تیرۆریستییەکەی شارى مۆسکۆ بڵاو کردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا دەربڕی.
ئەمڕۆ شەممە #23-03-2024#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم.
سەرۆکی حکوومەت لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 162 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!