بابەت: هۆنراوە
نووسین: #سەیدی هۆرامی#
ئەم هۆنراوەیە، دەچێتە خانەی ڕېبازی ئەدەبی کلاسیکی کوردییەوە، بەشێوەزاری گۊرانی-هۆرامی نووسراوە
لە ڕووی ڕووخسارەوە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە:
1- بە کېشی بڕگەیی نووسراوە.
2- هەموو هونەرەکانی ڕەوانبێژی بە پێی پێویستیی هۆنراوەکە، تێدا بەکارهاتوە. (بەکارهێنانی وشەیەک، بۊ زیاد لە واتایەک).
3- سەروای یەکگرتوە پەیڕەوکراوە، واتە (یەکێتی سەروای پاراستوە)
4- یەکێتی بەیت و بابەتی پاراستوە. واتە هەموو هۆنراوەکە واتایەکی هەیە و هەر دێڕەش واتای تایبەتیی خۆی هەیە.
5- وشەی بێگانەی تێدا بەکارهاتوە، بە تایبەت وشەی (عەرەبی، فارسی و توورکی).
6- دووبارەکردنەوەی نازناوی شاعیر لە دوا دێڕدا، یا پېش دوا دێڕی هۆنراوەکە.
$ئەرێ ڕەندەکەم$
ئەرێ ڕەندەکەم، ئەرێ ڕەندەکەم
ئەرێ هەی نازار شۆخی ڕەندەکەم
ئەرێ نازەنین دڵ پەسەندەکەم
تۆ هەر ئەو خواجە و من ئەو بەندەکەم
تۆ خۊ شەرتت کەرد بەینەت دارەکەم
واتت هەر تۆنی تاسەر یارەکەم
ئیسە سەبەب چېش؟ ئەرێ لەیلەکەم؟!
مەیلت کەردەن سەرد، هەی بێ مەیلەکەم
بینایی چەمان بەرگوزیدەکەم
من هەر ئەو غوڵام، زەڕ خریدەکەم
شەرتم ئەو شەرتەن، هەتا من زیندەم
ددانی تەمای تۊ هەر نەکەندەم
تۆ بە دەستی قەسد، جە «بەد وازەکەم»
منت بێ ناز کەرد، ساحێب نازەکەم
من سەیدی غوڵام قەدیم زاڵەکەم
وەی من درێغا سیا تاڵەکەم
[1]