ناو: محەمەد
نازناو: مام هێرش
ناوی باوک: ئەحمەد مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: #08-09-1987#
شوێنی لەدایکبوون: گەڕەکی سەرشەقام ی شاری سلێمانی
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #چەرمەگا#
$ژیاننامە$
محەمەد ئەحمەد ناسراوبە مام هێرش، ساڵی 1954 لە گەرەکی #سەرشەقام#ی #سلێمانی# چاوی بەدنیا هەڵهێناوە، لەبەر هەژاری وازی لەخوێندن هێناوەو کرێکاری کردووە، ساڵی 1976 پەیوەندیکردووە بەمەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، پێشمەرگەیەکی ئازاو چەلەنگبوو هەمیشە لەچالاکییەکانیدا هێرشبەربووە، بۆیە نازناوی مام هێرشیان لێناوە، ساڵی 1978 بەشداری کارەساتی #هەکاری# کردووەو لە 1979 کراوە بەفەرماندەی مەفرەزەکانی چالاکییەکانی ناوشار، لەوماوەیەدا چەندین پیاوانی ڕژێمی بەسزای گەل و شۆرش گەیاند، بۆیە دامودەزگاکانی ڕژێم وێنەی مام هێرشیان لابوو بۆ ناسینەوەو دەستگیرکردنی.
لەشەوێکی ساردی زستاندا پاش بەئەنجامگەیاندنی چەند چالاکییەکی گەورە بەهۆی دەستگیرکردن و ئیعترافی کەسێک، مام هێرش دەستگیرکراو پاش ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر، ڕژێم نەیتوانی وشەیەکی پێبدرکێنێت، دواجار بەهۆی وریایی خۆی لەگەڵ هاورێکانی زیندانی، توانیان لە ساحیبەی زیندانی (حامیە)ی سلێمانی هەڵبێن.
مام هێرش لەژیانی پێشمەرگایەتی چەندین پلەی بریوە، دوای پەیوەندیکردن بەهێزی پێشمەرگەوە کرا بەفەرماندەی کەرت لەمەکتەبی عەسکەری و پاشان گواسترایەوە بۆ شارباژێر، دواتر بۆ #تیپی 17ی زمناکۆ# و کرایە فەرماندەی تیپ. ساڵی 1984 #جەلال تاڵەبانی# دەمانچەیەکی خەڵات کردووە، بەشداری و فەرماندەیی چەندین چالاکی گەورەی کردووە وەک (داستانی سەرکردایەتی، کارەساتی هەکاری، شەری قەیوان ماوەت، سەرجادەی سلێمانی، چەندین چالاکی ناوشاری سلێمانی، گرتنی شارەدێی #قەرەداغ#، داستانی دوودارە) و چەندین نەبەردی دیکە، سێ جار بەسەختی بریندارکراوە و لەکەناری مەرگ گەراوەتەوە، ساڵی 1986 بێستونی برای ناسراو بە مام شۆرش کە لای خۆی پێشمەرگە بوو، شەهیدبووە. مەخابن شەوی #08-09-1987# لەداستانە خوێناوییەکەی گوندی #چەرمەگا# مام هێرش گیانی بەنیشتمانەکەی بەخشی و شەهیدبوو، لەدوای خۆی کورو کچێکی بەجێهێشت بەناوی هێژاو هێڤی.