لە (25ی کانونی یەکەمی 1958) لە گوندی تەل مەعروف لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری #قامیشلۆ#، لە ماڵباتێکی دینپەروەر و نیشتمانپەروەر لە دیک بووە، لە ماوەی ژیانیدا بەشداری لە پتر لە 21 کۆڕ و کۆنگرە و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئیسلامیدا کردووە، ئەندامی زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ناوەوە و دەرەوەی سوریا بووە، لەنێوانیاندا (یەکێتی ڕۆشنبیرانی کورد و لێژنەی مافی مۆڤی کورد)، دوای تەمەنێک لە سەربەرزی و سەنەوینەکردن بۆ دەسەڵاتی سوری و لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و جوامێرانەکانی، لە #31-05-2005# شەهید کراوە و لە 1-6 تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.