-شوێن و ساڵی لە دایک بوون: گوندی هەشەزینی، #سەنگاو#، #چەمچەماڵ#، 1956
-باری خێزانی: خێزاندارە و کوڕ و کچێکی هەیە
-یەکەم دامەزراندنی فەرمی: 1983 / فەرمانگەی ئاودێری #سلێمانی#
-یەکەم دامەزراندنی زانکۆ: 1999 کۆلێجی یاسا / #زانکۆی سلێمانی#
-تا ئێستا (22) ساڵ زیاتر خزمەتی فەرمی هەیە
-ساڵی 1982 لەسەر هەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانەکانی (ئەمنی عامەی بەغدا) بووە و ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر دراوە
-لەهەشتاکاندا چەند ساڵێک لەناو شۆڕشدابووە
-ئێستا یاریدەدەری ڕاگرە لە کۆلێجی یاسا و ڕامیاری لە زانکوی سلێمانی
-پلەی زانستی:پڕۆفیسۆری یاریدەدەر
-پسپۆڕی: یاسای گشتی نێودەوڵەتی =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3428/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=مارف عومەر گوڵ=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3428/0003.JPG=KTML_Photo_End=
$بڕوانامە$
بەکالوریس: زانکۆی بەغدا، کۆلێژی یاسا، 1982
ماجستێر: زانکۆی کییڤ، ئۆکراانیا، 1990
-ناونیشانی نامەی ماجستێر: ئامراِزە یاساییەکانی بەربەندکردنی تاوانی جینۆساید لە یاسای گشتی نێودەوڵەتیدا.
دکتۆرا: زانکۆی کییڤ، ئۆکرانیا، 1995
-ناونیشانی نامەی دکتۆرا: کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەی گەلی کورد لە یاسای نێودەوڵەتیدا.
$زمان$
-کوردی (زمانی دایک)
-عەرەبی، ڕووسی، فارسی
-ئینگلیزی (باشە)
وتنەوەی ئەم بابەتانە لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆکانی تری کوردستاندا (بکالوریس، ماجستیر، دکتۆرا)
1.یاسای گشتی نێودەوڵەتی
2.یاسای دەستووری
3.دەروازەیەک بۆ خوێندنی یاسا
4.مافی مرۆڤ
5.یاسای گشتی سزادان
6.رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
7.یاسای ڕاگەیاندن
$پەرتووک و لێکۆڵینەوەی زانستی$
1.جینۆسایدی گەلی کورد لەبەر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتاندا (پەرتووک) .
2.کێشەی کەسایەتی یاسایی نێونەتەوەیی گەلی کورد (پەرتووک) .
3.پەیوەندیی مەسەلەی کورد بە یاسای نێودەوڵەتانەوە (پەرتووک) .
4.بارودۆخی کورد لە چەند بابەتێکی یاسای نێودەوڵەتاندا (پەرتووک) .
5.پێکهاتنی یاسای نێودەوڵەتی و پەیوەندی بە یاسای ناوخۆی دەوڵەتەوە (لێکۆڵینەوە بە زمانی کوردی) ، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (5/2001) .
6.تیۆری ئاساییشی هاوبەش و ڕێکخستنی نێودەوڵەتی (لێکۆڵینەوەی بە زمانی عەرەبی) ، گۆڤاری زانکۆی سلێمانی ژمارە (11/2003) .
سەرپەرشتیی و هەڵسەنگاندنی نامەی ماجستیر و دکتۆرا
سەرپەرشتیکردنی زیاتر لە پانزە (15) نامەی ماجستیر و دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی و زانکۆی #کۆیە#.
بەشداریکردن لە گفتوگۆی زیاتر لە سی و پێنج (35) نامەی ماجستیر و دکتۆرا لە کۆلێژەکانی یاسا و ڕامیاری و زانستە مرۆڤاییەتییەکان لە زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین و کۆیە و #دهۆک#.
هەڵسەنگاندنی دەیان نامەی ماجستیر و دکتۆرا و لێکۆڵینەوەی زانستی لە بوارەکانی یاسا و زانستە مرۆڤاییەتییەکان لە زانکۆکانی کوردستان و ئێراقدا.
$بەشداریکردن لە کۆنگرە زانستییەکاندا$
1.کۆنگرەی زانستی زانکۆی سلێمانی 2000.
2.کۆنگرەی زانستی دەربارەی تاوانەکانی ئەنفال، #هەولێر# 2003.
3.خولی زانستی یاسایی لە پەیمانگەی یاسای جنائیی لە شاری (سیراکۆزا-ئیتاڵیا) 2004.
4.گەشتی زانستی بۆ هەندێک زانکۆ لە وڵاتانی میسر و ئەمریکا دەربارەی یاسای جنائی نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤ 2004.
5.کۆنفرانسی یاسای زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدا 2004.
6.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی 2004.
7.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ لە کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر 2004.
8.کۆنفرانسی زانستی زانکۆی دیپۆڵی شیکاگۆ دەربارەی (دادپەروەی جنائی) لە ئێراق هاوینەهەواری دوکان2005.
9.کۆڕی سەندیکای پارێزەران دەربارەی مافی مرۆڤ، هەولێر 2004.
10.کۆنگرەی پەڕڵەمانی کوردستان لەسەر تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی ئێراق، هەولێر 2004.
11.کۆنگرەی جینۆساید، هەولێر 2007.
$چالاکیی ڕۆشنبیریی و کۆمەڵایەتی$
پێشکەشکردنی دەیان کۆڕ و سیمناری ڕۆشنبیری و یاسایی لە ناوخۆو دەرەوەی زانکۆ.
بەشداریکردن لەدەیان گفتوگۆی زانستی لەسەر فیدراڵیزم، جیهانگیریی، سیستمی نوێی جیهان، مافەکانی مرۆڤ.
پێشکەشکردنی دەیان سیمینار و بابەت لە ڕێکخراوەکانی NGO لە کوردستاندا.
ئەندام لە یەکێتی نووسەرانی کورد لە ساڵی 1977-ە وە.
ئەندام لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
ئەندام لەسەندیکای یەکێتی ماف پەروەرانی کورد.
دەیان وتار و نووسراوی جۆراوجۆری بڵاوکراوە لە گۆڤار و ڕۆژنامە کوردی و عەرەبییەکاندا.
ئەندام لە چەندین لیژنەی ڕاوێژکاریدا لە فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری لە چەند گۆڤارێکی هزری و ڕۆشنبیری گشتیدا لە کوردستان.
خاوەنی دوو دیوانی چاپکراوی هەڵبەستی بەناوی (هێلانەی نوغرۆ) و (خۆری زیندان) .
دەیان بابەتی ئەدەبی و هەڵبەستی نووسراو وەڕگێراو لەرۆژنامە کوردییەکاندا.
چەند هۆنراوەیەکی کراوە بەسرودو گۆرانی.
$پۆست و لیژنەی زانستی$
بەشداریکردن لە لیژنەی خوێندنی باڵا، لیژنەی زانستی، لیژنەکانی تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی بکالوریس و ماجستر و دکتۆرا لەزانکوی سلێمانی.
ڕاگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی کۆیە (2005-2006) .
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری زانکۆی سلێمانی (2000-2009) .
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێراق لە 2010دا.
تا کۆتایی ساڵی 2014 زیاتر لە 27 ساڵ زیاتر خزمەتی هەیه. ڕاگری کۆلێجی یاسا و ڕامیارییە لە زانکۆی سلێمانی ساڵانی (2011 -2012 -2013 -2014 -2015 بە ڕدەوام بووە) . لە ساڵی 2012وە پلەی زانستی پڕۆفیسۆرە. سەرنووسەری گۆڤارێکی ئەکادیمییە بە زمانی عەرەبی لە کۆلێجی یاسا و ڕامیاری / زانکۆی سلێمانی.[1][2]
ڕۆژی #15-01-2022# کۆچی دوایی کرد.