- داگیرکەری عەرەبی سووریا، پڕۆژەی پشتێنی ئاسایشی لە خۆرئاوای وڵاتدا وەستاند.
- تا کۆتایی ئەم ساڵ: ژمارەی ئەو کوردانەی کە بۆ باشووری ئێڕاق دوورخرابوونەوە گەیشتە 300 هەزار کەس.
- داگیرکەری عەرەبی ئێراق، کەوتە دەرهاویشتن و سووتاندنی ئەو پەڕتووکانەی کە لە مێژووی کورد دەدوێن، هەروەها قەدەغەکردنی خوێندنی بابەتی مێژوویی لەسەر کورد لە خوێندگەکاندا.
- بۆ یەکەمجار چەکی ئاڕ. بی.جیی ژمارە 7 و 11 لەلایەن پێشمەرگەکانی باشوورەوە دژی دوژمن تاقی کرایەوە و هێزکاری هێرشی کۆپتەری بۆسەر پێشمەرگە کەم کردەوە.
- هەڵگیرساندنەوەی بزووتنەوەی نوێ و دروستبوونی مەفرەزە سەرەتایییەکان، ئەمانە نێوی هەندێک لەو کەسانەیە کە لە نێو پێشمەرگە سەرەتایییەکاندا بوون: شەید ئارام، سالار عەزیز، جەلال تاڵەبانی، نەوشیروان مستەفا، شەهید عەلی عەسکەری، شەهید دوکتۆر خالید، عومەر مستەفا، شەهید تایەر عەلی والی، مەلا بەختیار، شەهید حوسەین بابە شێخ یەزیدی، شەهید عەلی ساڵح، هەڤاڵ عەلی شامار، شەهید سەعدی گچکە، سەید کاکە، قادر عەزیز، شەهید قادر مستەفا، شەهید ئازاد هەورامی، شەهید فاروق سدیق، شەهید فەیسەڵ تاڵەبانی سیروان، شەهید هەمە غەفور ئاخجەلەری، شەهید عوسمان لاوە، شەهید جەوهەر سەعید، شەهید سەرباز، شەهید شەماڵ، شەهید خەلیل، شەهید هاوار، شەهید ئەنوەر مەجید سوڵتان، شەهید سەی کەریم، شەهید مولازم حەسەن خۆشناو، شەهید مولازم جەمال، شەهید عەباس، شەهید یاسین قادر، شەهید مەحمود سەیدە، شەهید خدر سۆفی مەلا، شەهید نەبەز، شەهید نەبەزە ڕەش، جەمالی عەلی باپیر، شەهید مەلای حاجی ڕەسوڵی کەرزۆری، سوڵتان دێهاتی...
- ئەمانە هەندێک ناوی تری پێشمەرگە سەرەتاییەکانە: ڕەسوڵ مامەند، دوکتۆر مەحمود عوسمان، شەهید محەمەد عەجەم، شاخەوان، ڕێباز، ئازاد خۆشناو زیارەتی، شێرزاد خۆشناو، نەریمان، حامید حاجی غالی، ڕۆستەم کەرکووکی، شێخ جەعفەر، شەوکەتی حاجی موشیر، سامان گەرمیانی، عادل گەرمیانی، شەهید عەلی چوارتایی، حەمەی مام سەلام، چەتۆی کەریمە سوور، کانەبی چاوشین، مەحمودی برای، سەعدی شوشە، جەلالی کوێخا ڕەفیق، شەهید سەلیم کوێشکە، مەلای مەلا قادر، کوێخا ڕەسوڵی بێتواتە، عومەرە ڕەش، قادر فەرەج، حەمەی شێخ حەسەن بەفراوی، تەحسین شاوەیس، ئاوات قارەمانی، سەی مەجید، هاوڕێ جەبار، حەمە سەید، ئازاد سەگرمەیی، تاڵب ڕۆستەم، شەهید عەولا سوور، حاجی حاجی ئیبراهیم، حەمەی مەلا شەریف، عەلی کو، ئەحمەد نەبی، شەهید سەعید عەبدوڵڵا، قادر خەبات، شەهید ئەحمەد فەقێ ڕەش، شەهید سەید حوسەین گۆمەشین، شەهید حەمە تاڵ، شەهید نوعمانە گۆج، فازیل شەفیق....
- ئەمانە هەندێک ناوی تری پێشمەرگە سەرەتاییەکانە: بەکر حەمە، شەهید کەریمە سوور، شەهید محەمەد سیگرکانی، شەهید حەوێز هیرانی، بەکری حاجی سەفەر، شەهید ئەولا قادر، شەهید فارس خورخوری، مولازم عەبدولمەلیک، نادر هەورامی، نەسرەدین مستەفا، ئەبو عەنتەر، عەبدولڕەحمان پێداوی، جەوهەر نامیق، جەعفەر حوسەین، سامی عەبدولڕەهمان، عەبدولڕەحمان بێشەیی، عەوڵا بەرزە، شەهید ئەسعەد ئاوماڵی، شەهید عەلی ئاوماڵی، عەباس کانی سڵێمانەیی، شەهید ئەحمەد قەمبەری، مولازم عومەر عەبدوڵڵا، ئیبراهیم جەلال، مامۆستا جەعفەر، عەوڵا بۆر، ئازاد مەریوانی، زیاد خورانی، شەهید عەزیزی ڕابی، مستەفا حاجی کوێخا، شەهید ئیبراهیمی حاجی کوێخا، ئازاد خەفاف، کەریم سنجاری، خدر پشتئاشانی، عەلی ئاغای بۆرەیی، ئیبراهیم ئەحمەد حوسەین، شەهید هاوڕێ کاوە، شەهید حوسەین شیوەلوکی، مام حەمید باتاسی، نەبی چالاک، مامەند مەنتک، خالید گەرمیانی، سەڵاحی موهەندیس، شەهید ئاشتی، شەهید شوان، مەحمود حاجی فەرەج، مەحمود گەرمیانی، حەمید گەرمیانی، کاکە ڕەش، دلێر شێخ بابە ڕەسوڵ، میرزا گومەرەز، شەهید بەختیار باخ، نەسرین دەربەندی، شەهید هیوا حەمە فەرەج، شەهید کاکە عەبە، سەرکەوت بچکۆل، شەهید سەیفەدین ئاوایی، عەلی شیعە، دوکتۆر ڕەزا، شەهید هاوڕێ، غەفور دەرەشیشی، مولازم فوئاد، مولازم عەلی، ڕەحمان ڕەشید، عومەر ئاغای دۆڵەمەری، مولازم هەجەر، سەعید مورسل، ئەحمەد جەمیل، غازی قادر ئاغای نازەنینی، خدر سوارە، وەستا یونس، سەڵاح چاوشین، حەمەی حاجی مەحمود، حەمە سەعید حاجی غەریب سێتەڵانی ...
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بارەگای سەرکردایەتیی خۆی لە بناری قەندیل دامەزراند.
- ڕادیۆی مۆسکۆ بە بۆنەی یادی 100 ساڵەی لە دایکبوونی مەلای گەورە - مەلا محەمەدی کۆیییەوە، کۆبوونەوەیەکی ئەدەبیی دەربارەی ڕێکخست.
- ئازادکردنی عەزیز یوسفی و غەنی بلوریان لەلایەن داگیرکەری فارس، کە دوو ئەندامی بەرزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوون.
- یان 977، گوێزانەوەی ماڵی شێخ حیسامەدینی باوکی جەلال تاڵەبانی، لە کۆیەوە بۆ کەرکووک.
- کۆچی دوایی نووسەر عومەر کەریم عەزیز.
- داگیرکەری فارس، بۆ ماوەی 24 کاژێر دەستی گرت بەسەر مەسعود بارزانیدا لە تاران.
- بەهاری ئەم ساڵ: نزیکەی 100 پەنابەری کورد لە تارانەوە گواسترانەوە بۆ نەمسا و مافی پەنابەرییان پێدرا.
- نووسینی زنجیرەی تەلەفزیۆنیی کەوەکانی قەرەچوخ لەلایەن تەڵعەت سامانەوە، نێوبراو زۆر هەوڵیدا کە لە تەلەفزیۆنی بەغداد تۆماری بکات، بەڵام نەیانهێشت.
- بەستنی میهرەجانی پەروەردەی سلێمانی، لەم میهرەجانەدا شانۆیی تروسکەی هیوا لە نووسینی سالار عومەر قەراخی یەکەمی بەدەستهێنا.
- بەپێی ئامارێک کە کۆمەڵەی زیندانییە ئازادەکان ئامادیکردووە لەم ساڵەوە تا ساڵی 1986 داگیرکەری عەرەبی ئێراق نزیکەی 5 ملیۆن و 100 هەزار کەسی زیندانیکردووە و لەمانە 1 ملیۆن و 60 هەزاریان لەسێدارەدراون.
- بڵاوبوونەوەی نامیلکەی لاپەڕەیەکی مێژوویی دەربارەی شانۆی ئازەری و کوردی لە یەریڤان بەزمانی ئەرمەنی.