چۆلەکە، #باڵندەيەکی کێويە# و لەدەشت ودەر لەنێو چڵی دارودرەخت هێلانە دەکات و جريوەی مرۆڤ سەرسام دەکات و لە نێو ماڵانيش هەڵدەکات و لە بنميچی سواندە و کەلەبەر و درز و کونەکانی خانوو بە پوشوپەڵاش هێلانە دروست دەکات، بە بێچوەکانی دەوترێت(#زەڕنەقوتە# و سيقەتۆرە و ساقەتۆرە و وشتەڕوو و وەچکە پاساری)، چۆلەکە بەزۆر ناويتريش ناودەبرێت لە ناوکوردان وەک(#کێشکە#، پاساری، لە کرمانجی سەرووش هەندێ جار عەسفورە عەرەبيەکە بەکاردەهێنن).[1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 5,775 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!