داسک: کەڵەندو: گیابڕ: ڤاستۆرا: ئامێرێکە بۆ دروێنەی (گەنم و جۆ و هەرزن و نیک و نۆک و گیا) بەکاردێت لە وەرزی (بەهار و هاوین و پاییز)دا، ئامێرەکە ئاسنێکی پانی نیوە بازنەییە و باسکێکی ئاسن و داری خڕی پیوەیە کە پڕ بە مشتی بەکارهێنەکەیەتی و،لای دەمی سەرەوەی پان و کراوەیە و تیژە و دروێنەی پێدەکرێت.
(هەدروونە نەدروونە دروونە
داسکی داسم بە دروونە...فۆلکلۆر)
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 4,020 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!