(خەت و زاری کە باسی کەوتە گوڵزار/ کەچ ئەستۆ ما وەنەشە، غونچە دڵ تەنگ) "مەحوی" (گیانە وەنەوشەو چنوور لەگەڵ گوڵ/ سەودای دیدەنی تۆیان کەوتە دڵ/ چنوور لە کێوان، وەنەوشە لە چەم/گوڵ لە گوڵستان یەکیانگرت سەرجەم/ هاتنەلام وتیان: تۆ ڕابەرمان بە/ ئەمەمان بۆ بکە و تاجی سەرمان بە/ ئەوا هەرسێکم بەستن بە دەستە/ هاتنە خزمەتت بە دەستی بەستە/ هەریەک بەڕەنگێ مەرامی پێتە/ بۆ نیازی خۆی خاکی بەرپێتە/ چنوور بۆ زڵفت لوولو پەشێوە/ وەنەوشە مل کەچ خاڵی لای لێوە/ گوڵ کە نازکی گۆنای تۆی دیوە/ چقڵی خۆی لەژێر پێی هەڵچەقیوە/ تۆ پایە بەرزی شای شیرین ئەندام/ با لە سایەتا بگەن بە مەرام) "پیرەمێرد"
چاوەڕێی ڕاڤەکەی بن.