یەکەم کتێبی دەقی (شانۆگەری مناڵان) کە لە شاری سلێمانیدا چاپ بووبێت لە نووسینی مامۆستا (عومەر عەبدولڕەحیم)ە و ساڵی 1972 لەچاپخانەی کامەرانی چاپکراوە، ئەم کتێبە لەحەوت دەقی شانۆیی پێکهاتووە،کەبریتین : جوو جوو جوو، کفرە ئەحمەد،شێخەوڵا،حەمە نەخۆش، پیری دەرون بەرز، کۆمەڵی کەڕان، بەزمی ئاوێنە.