ئا: ئاسۆ سەراوی
هەرچەندە کۆمپانیا ئێرانیەکان لەماوەی ڕابردودا بەشداری زۆرترین پێشانگایان لەهەرێمدا کردوە و کاڵاکانیان نمایشکردوە، بەڵام هێشتا خواست لەسەر بەرهەمی تورکی زۆرترە، ئامارەکانیش ئەوەیان سەلماندوە، ئابوریناسێک جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کردنەوەی ئه و پێشانگایانە تەنها مەبەست لێی فرۆشتنی زۆرترین کاڵایەهیچ کام لە و کۆمپانیایانە ئامادەنین لەکوردستاندا کارگەیەک بکەنەوە.
پێشانگاکان
کاریگەرییان کەمە
هەفتەی ڕابردولەسلێمانی پێشانگایەک بۆ کاڵاکانی زیاترلە 110 کۆمپانیای ئێرانی کرایەوە،پێشکردنەوەی پێشانگاکە،بەڵێندەرێک باسی لەوە کرد لەئێستادا ئەوان وەک بەڵێندەر کەمترین کەرەستەی ئێرانی لەکارەکانیادا بەکاردەهێنن. بەڵێندەر پێشەوا عومەر، لەوباره و باس لەوە دەکات کە وەک بەڵێندەرێک دەمێکە کڕینی کاڵای ئێرانی لەمێشکی خۆیدا سڕیوەتەوە. هۆکارەکەشی بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێنێتەوە حکومەت بۆ هیچ پرۆژەیەک ڕازینابێت کەرەستەی ئێرانی بەکاربهێنین، جگەلەوەش ئێستا کەرەستەی زۆر کوالیتی بەرز لەوڵاتانی ترەوە بەتایبەت تورکیاوە دێتە کوردستان، لەبەرئەوە ئه و پێشانگایانەی ئێستا دەکرێنەوە کەمتر گرنگیی و کاریگەرییان هەیە.
کوالیتی هەمو بەرهەمەکان وەک یەک نییە
لەوبارەیەوە نوێنەری کۆمپانیا ئێرانیەکان قسەی خۆیان هەیە و له و بڕوایەدان ئەوەی کە دەوترێ کاڵا ئێرانیەکان کوالیتیان باش نییە، بۆ هەمو بەرهەمەکانیان ڕاست نییە. نوێنەری کۆمپانیای (بەرهەمی باش) سەعید ئاغایی کە کۆمپانیاکەیان کاری دروستکردنی دەرگا و چەند کارێکی تری تەختە دەکەن، له و پێشانگایەدا بەشدارییانکردوە باسی لەوە کرد ئه و دەرگایەی ئەوان دروستی دەکەن نەبەئاسانی دەسوتێ نە ئاویش کاریگەریی خراپی دەکاتە سەر بەڵام خەڵک لێرە هەر دەڵێت بەرهەمی تورکی لەئێرانی باشترە، ئه و قسەیەش بۆ هەمو بەرهەمێک ڕاست نییە. ئه و ئاماژەی بەوەشدا کە بازرگانە تورکەکان لەلایەن وڵاتەکەیانەوە پشتگیرییەکی زۆر دەکرێن، بەڵام وڵاتەکەی ئێمە بەوجۆرە نییە، پشتگیری و هاوکاری بازرگان کەم دەکات.سەرباری ئەوە، ئه و بازرگانە لەئاستی فرۆشی بەرهەمەکانیان لەهەرێمی کوردستان زۆر ڕازی بوو وتی بەرهەمەکانمان 60%ی لەهەرێمی کوردستان دەفرۆشرێ و 40%ی لەئێران.
بەرهەمیان بەناوی تورکیەوە فرۆشراوە
نوێنەری کۆمپانیایەکی بەرد و کاشی بەناوی (ئیلهام ئەفشار) کە کۆمپانیاکەیان بەشداری ئه و پێشانگایەی کردبو باسی لەوەکرد کە لە 10%ی بەرهەمەکانیان لەهەرێمدا دەفرۆشرێ، 70%ی لەئێران و 20%ی دەچێت بۆ چین و وڵاتانی تر،ئەوە بەداخبو بۆ ئەوەی کە لەکوردستاندا وەها بۆچونێک دروستبوە کە بەرهەمی کاڵای ئێرانی کوالیتی نزمە خۆشمان ئەوەمان زۆر بیستوە، بەڵام ناحەقیە ئه و بۆچونە لەسەر هەمو کەرەستەیەکی ئێران بسەپێ. ئەفشار سوێند لەسەر ئەوە دەخوات، کە بەرهەمی ئەوان چۆتە تورکیا و لەوێوە هاتۆتەوە کوردستان بەناوی ئیتاڵی و تورکیەوە فرۆشراوەتەوەبەخوا بەرهەمی کاشی ئێمەی ئێرانی لێرە بەناوی تورکی و ئیتاڵیەوە فرۆشراوە. ئه و باس لەوەش دەکات هەرزانی نرخەکەیان،وەهایکردوە لەهەرێمدا بەشێک لەخەڵکی وەها لەبەرهەمەکەیان بڕوانن کە کوالیتی باش نەبێت بەنمونە مەتری بەرهەمێکمان لێرە بە27 دۆلار دەفرۆشین، هەر ئەوە دەچێتە ئیسپانیا بە60 دۆلار دەفرۆشرێ، زۆرێک لەبەرهەمەکانمان دەچێت بۆ وڵاتی بەرازیل فرۆشێکی زۆری هەیە، بەڵام بەداخەوە خەڵکی لێرە ئه و بۆچونەی لەلا دروستبوە کە بەرهەمی ئێرانی باش نییە.
ئەتەکێتی ئامادەکردن، لەلای تورکەکان باشترە
بەڕای نوێنەری کۆمپانیا و کارگەی شیرەمەنی (هەراز)، محەمەد حسێن کە له و پێشانگایەدا بەشێک لەبەرهەمەکانی ئه و کارگەیە نمایشکرابو، نەبونی ئەتەکێتی بەرزی ئامادەکردنی بەرهەمەکان، ئه و بۆچونەی دروستکردوە کە بوترێ کاڵای تورکی لەئێرانی باشترە، ئەودەڵێت بەتایبەت لەبەرهەمی شیرەمەنیدا ئێران وڵاتێکە کە بەشێوەیەکی گشتی بەرهەمێکی زۆر باشی هەیە، بەڵام کاتێک دەپێچرێتەوە یان لەقوتو دەنرێ،بەشێوازێکی باش ئه و کارە ناکرێت، بەپێچەوانەی بەرهەمی شیرەمەنی تورکی کە بەشێوەیەکی زۆر جوان ئامادە دەکرێت و ڕەوانەی بازاڕەکان دەکرێت، ئەمە یەکێکە لەهۆکارەکان.
بەرهەمەکانیان لەئاستی ستانداردی جیهانییدا نین
ئابوریناس محەمەد کەریم کە ئەندامی ڕێکخراوی مونتەدای ئابوری کوردستانە، له و بڕوایەدایە کردنەوەی ئه و پێشانگایانە، تەنها مەبەست لێی فرۆشتنی زۆرترین بەرهەمە، کەمترین سودی بازرگانی بۆ هەرێم دەبێت، ئه و دەڵێت هیچ کام لە و کۆمپانیایانە ئامادەنین لەکوردستاندا کارگەیەک بکەنەوە.کاتێک دێتە سەرباسی بەرهەمی تورکی و ئێرانیش ئەوە دەخاتەڕو کەتورکەکان بەهۆی نزیکیانەوە لەئەوروپا زیاتر پابەندی بەرزی کوالیتی بەرهەمەکانیان دەبن، بەپێچەوانەوە ئێران نەک نزیک نییە، بەڵکو چەندین گەمارۆی ئابوریشی لەسەرەبۆیە زۆرێک لەبەرهەمەکانی ئێرانلەئاستی ستانداردی جیهانییدا نین.ئه و هێما بەوەش دەکات کە هەمو جارێک هەرزانیی نرخی بەرهەمەکانی ئێران مانای خراپی بەرهەمەکانی ناگەیەنێ بەتایبەت بۆ ئێمە کە سنوری نزیکمان لەگەڵ ئه و وڵاتە هەیە، جگەلەوە بەرزیی ئاستی هەڵئاوسان له و وڵاتەدا وایکردوە بۆ ئێمە نرخی کاڵاکانیان هەرزانتر بکەوێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی کاڵای تورکی نرخی گرانترە و کوالیتیشی بەرزترە.
ئامارەکان لەبەرژەوەندی تورکیایە
ئەندامەکەی ڕێکخراوی مونتەدای ئابوری کوردستان ئەوەش ڕوندەکاتەوە کە ئامارەکان ئه و ڕاستیە دەسەلمێنن کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا زیاترە بەبەراورد بەوڵاتی ئێرانو، ئه و وتی لەساڵی 2013دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێم و تورکیا نزیکەی 8ملیار دۆلار بوە، بەڵام لەگەڵ ئێران نزیکەی 6 ملیار دۆلار بوە.
پێشتریش سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان شێخ مستەفا عەبدولرەحمانبەئاوێنەی ڕاگەیاندبو لە1960 کۆمپانیای بیانی، کە لەهەرێمی کوردستاندا کاردەکەن زیاتر لە 900 کۆمپانیایان تورکین، لەبەرامبەریشدا تەنها نزیکەی 400 کۆمپانیای ئێرانی بونیان هەیە.
02-06-2014