لیژنەیەکی تەندروستی گەرمیان، بڕێک مادەی هۆشبەر لەناو دەبات که لەماوەی شەش مانگدا لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
جەلال غەریب، بەرپرسی بەشی یاسایی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان، بە خەندان_ی ڕاگەیاند:" شەش مانگ جارێک کۆی کۆکراوەی مادە هۆشبەرە دەستبەسەراگیراوەکانی سنوورەکە، بەفەرمانی دادگا لە ئاسایشی گەرمیانەوە ڕەوانەی ئێمە دەکرێت بەمەبەستی لەناو بردنی.
رونیشیکردەوە: "لەم ڕۆژانەدا کۆکراوەی شەش مانگی مادەی هۆشبەری دەستبەسەراگیراویان لەلایەن لیژنەیەکەوە لەناو برا.
جەلال غەریب، ئاماژەی بەوەشدا، کە کۆی ئه و مادە هۆشبەرانەی کەلەناو بران بریتیی بوون لە: "نزیکەی (335) گرام حەشیش، (188) گرام کریستاڵ، (1467) حەپ کە بۆ بێهۆشیی بەکاردەبرێت، لەگەڵ (2) گرام تریاک و (38) گرام هاڕاوەی حەپی بێهۆشکەر".
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەم مادانە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە بە(19) هاوڵاتیەوە گیراون، وتیشی: "ئه و بڕە مادانە لەگەڵ ئه و کەرەستانەی کە بۆ کێشان و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بەکارهێنرابون و دەستیان بەسەردا گیرابوو، لەلایەن لیژنەیەکەمانەوە لەناو بران".
- 02-02-2015