پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان
  

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان




گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
Dark Mode
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
شێخ ئەنوەر بەرزنجی
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

شێخ ئەنوەر بەرزنجی

شێخ ئەنوەر بەرزنجی
شاعیری نیشتمانپەروەری کورد شێخ ئەنوەر کوڕی سەیید ئەحمەدی کوڕی (شێخ عەبدولکەریم) ی کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ عەبدولکەریمی قوتبی بەرزنجی لە ساڵی 1919 دا لە شاری کۆیە هاتۆتە دنیا و لە تەمەنی 7 ساڵیدا لە سوختەخانەکانی کۆیە بنچینەی خوێندنەوە و قورئانی پیرۆز فێر بووە و لە ساڵی 1930 دا چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی کۆیە و لە ساڵی 1937 دا خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە و ماوەی دوو ساڵ چووەتە بەر خوێندنی ئایینی لەلای شێخ نەجمەددیینی بەرزنجی مامی.. ئینجا لە ساڵی 1941 دا چووەتەوەبەر خوێندنی فەرمی لە قوتابخانەی ناوەندیی کۆیە تاکوو 1944 ئینجا دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە.
لەسەر دەستی شێخ نەجمەددینی مامی فێری ئوسووڵی شیعر و هونەری کێش و سەروا بووە و هونەری مەقام و گۆرانی ڕەسەنی کوردیشی لێ‌ فێربووە.
شێخ ئەنوەر لە سەرەتای ساڵی 1946 دا چووەتە نێو دنیای سیاسەت و چووەتە پاڵ حزبی ڕزگاری نیشتمانی ئێراق کە بەشێکی نیمچە ئاشکرای حزبی شیوعی ئێراق بووە و پەرتووکخانەیەکی بەناوی (پەرتووکخانەی کۆیە) لەناو بازاڕی نوێی کۆیە کردووەتەوە و بووەتە مەڵبەندی چالاکی حزبەکەی و لەسەر هەڵوێستی سیاسی تووشی ڕاوەدوونان بووە و ژیانێکی زۆر سەختی بەسەر بردووە و ماوەیەکی زۆر لە کۆیە دوور کەوتووەتەوە و لە گوندەکانی (ئەڵەجە) و (میرزاغا) ی نزیک مورتکەی دەشتی #هەولێر# لەلای ئامۆزاکانی ژیاوە، ئینجا ژنی هێناوە و بووەتە خاوەنماڵ و خێزان و لە ساڵی 1958دا لە دوای شۆڕشی 14ی تەمموز بووە بە فەرمانبەر لە شارەوانی هەولێر و توانیویەتی ژیانێکی سادە و ئاسایی بژی.

شێخ ئەنوەر و شیعر:
شێخ ئەنوەر شاعیرێکی لێ‌ هاتووی کورد بوو، لە منداڵییەوە گوێچکەی بەشیعرەکانی باوکی کەنازناوی (حسێنی) بووە گۆشبووە و هەستی شاعیریی لەلا درووست بووە و خۆشی بەهرەی شاعیریی تێدابووە، بۆیە کە گەیشتۆتە ساڵی 1944 یەکەم هۆنراوەی پتەوی هۆنیوەتەوە و بەشیعری نیشتمانی دەستی پێ کردووە، چونکە لە سەرەتای چلەکانی سەدەی بیستەمەوە جگە لە شیعرەکانی باوکی شیعرە بەرزەکانی (نالی و سالم و کوردی و حاجی قادری کۆیی و بێخود و سافی) خوێندۆتەوە و لەبەری کردوون.
لە ژیانی شاعیریدا هەڵسوکەوتی لەگەڵ گەلێک شاعیری نیشتمانپەروەری دۆستی کردووە لەوانە: (مەلا ڕاجی) و (دڵدار) و (دڵزار) و (وردی) . ئەگەر لە شیعرەکانی ئەم شاعیرە وردبینەوە هەست دەکەین بەروخساری کۆنن بەڵام بەناوەرۆک نوێن بۆیە دەتوانین پێیان بڵێن شیعری (نیوکلاسیک) ن واتە (کلاسیکی نوێ‌) .
شێخ ئەنوەر هەلومەرجی برادەری دڵسۆزی مرۆڤ لەهۆنراوەیەکی دوورودرێژی پتەودا دەردەبرێ‌ و لە سەرەتای هۆنراوەکەیدا دەڵێ‌:
برادەری چاک، وەکو برایە
پرشنگی ژینە، وێنەی چرایە
لەبۆ ڕۆژی ڕەش، پشت و پەنایە
جێگەومەئوایە، کۆشک و سەرایە!
گەورە و بەڕێزە، بەرز و باڵایە
سەنگەری سەختی شوورە و قەڵایە!

دوای ئەم سەرەتایە کە هەلومەرجی برادەری باش دەردەبڕێ‌، دێتەسەرخوو و ڕەوشتی برادەری خراپ و بەوردی ئەو خەوشانەی دەردەبڕێ‌ و دەڵێ‌:

بەڵام برادەر هەردەم بەڵایە
سەدمەکر و فێڵی لەناو دڵدایە
شادی و عوشرەتی غەم و جەفایە
جێی ئومێد نیە زۆر بێ‌ وەفایە

ئینجا دەچێتەوە سەر باسی برادەری چاک کە چۆن جێگەی پشت پێ‌ بەستنە لەتەنگانەدا و بۆ هاوڕێکەی دەبێتە کۆڵەگەی ژیانی و دەبێتە جێی باوەڕی و لەم بارەیەوە دەڵێ‌:

برادەری چاک جێی ئیعتیمادە
کۆڵەگەی ژینە زاد و زەوادە
جێگەی باوەرڕو ئومێدی دڵە،
سایەی درەخت و سێبەری چڵە!
ڕۆشنکرەوەی ڕێگەی ژیانە
باوەڕ پێ‌ کراوی نێو نیشتمانە!

ئینجا شاعیر ئامۆژگاری خەڵکەکە دەکات کە برادەری وا بگرن کە لە هەموو بارێکی خۆش و ناخۆشی ژیاندا پشتی یەکتری بگرن و یەکدی بەرنەدەن و دەڵێ‌:
لەنالەباری و برسیەتی و ڕووتی
لەبوون و نەبوون، لەکەموکورتی
لەخۆشی ژیان، لەناخۆشی ژین
لەغەم و تاڵی، لەماتەم و شین
لەگشت نەگبەتی ئەبێ‌ شەریک بین
پشتی یەک بگرین نابێ‌ تەریک بین

شاعیر بەبیرێکی ورد لە دیاردەی دزیەتی و ئەوهۆیانەی وا لە دز دەکەن دەست بداتە ئەوکارە ناپەسندەی دەدوێ‌ و ئەوەمان بۆدەردەخات کە هەژاریی و برسیەتی دەبنە هۆی ئەوەی کەسێک پەنا بباتە بەر دزی کردن و ئەگەر ئەو نەبوونی و ناگزوورییەی نەمێنێ‌ ئەویش پەنا ناباتە بەر دزی و دەڵێ‌:
ئەزانن بۆ دەبێتەدز، هەژار و بێکەس و برسی
لەبۆ تێربوونی زگ، چونکە زگی برسی چ ناپرسی
لەسەر یەک بیر و یەک ڕێگا ئەگەر بێ‌ موجتەمەع بڕوا
چ کەس نابینی بێ‌ بەش بێ‌، هەموو کەس حەققی خۆی ئەخوا!
ئینجا شاعیر ئەوەمان بۆ دەردەبڕێ‌ کە هەرکەس لە ژیاندا مافی خۆی وەرگرت، ئەوا کەس پەنا ناباتە بەردزی بۆ دابین کردنی ژیان و گوزەرانی و ئادەمیزاد لەو ڕۆژەدا دەتوانێ‌ هەموو مافێکی ڕەوای خۆی داوا بکات و زۆرداری لە جیهاندا لەناو دەبات و لەو ڕۆژەدا هەموو کەسێک دەگاتە ژیانی ئازادی و زنجیری ژێر دەستی لەدەست و گەردنی دەپچرێنێ‌ و دەڵێ‌:
کەهەرکەس هەققی خۆی وەرگرت، ئیتر هیچ کەس دزی ناکا
هەمووکەس وەک برا ئەژیێ‌ چ کەس لێکتر زەرەر ناکا
بەشەر لەو ڕۆژە دەتوانێ‌ هەموو هەقێکی داواکا
فەسادی و ستەم و زۆرداریش لەعالەم تەفروتووناکا
ئیتر ئەو ڕۆژەیە عالەم دەگاتە ژینی سەربەستی
دەپچرێنێ‌ لەدەست و گەردنی زنجیری ژێر دەستی
شێخ ئەنوەر لەهۆنراوەیەکیدا لە تایبەتمەندیی و خەسڵەتەکانی شیعرەوە دەدوێ‌ و ئەوەمان بۆ دەردەبڕێ‌ کە شیعر هەست و هۆشی شاعیرە و چەکی دەستی و چرای ڕووناکی نێو ویژدانییەتی و دەڵێ‌:
شیعر شعووری هۆش و بیرمە
شعووری بەرزی عەقڵ و ژیرمە!
چەکی بەکار و شیر و تیرمە
یاریدەدەر و دەستگیرمە!
چرای ڕەوشەنی ناو زەمیرمە
ئاوی شیرین و شەکر و شیرمە!
دوای ئەم سەرەتایەی هۆنراوەکەی، شیعر بە چرای ڕێگای ژیانی خۆی دادەنێ‌ و بەهێزی جەستە و بەرۆژنامەی زمانحاڵی گەلەکەی خۆی دادەنێ‌ و دەیکاتە نامەی خۆشەویستی خۆی و دەڵێ‌:
شیعر فانۆسی ڕێی ژیانمە
ڕووناکی چاوو دڵ و گیانمە
قوەتی پشت و هێزی شانمە
هەموودەم وێردی سەر زمانمە
نامەی خۆش بەختی و شادمانیمە
هەڵبەستی خۆشی و کامەرانیمە!
شاعیر لەهۆنراوەیەکی دیکەیدا لە ئەرکی شاعیرەوە دەدوێ‌ کە پێویستی بەچییە تاکوو ببێتە شاعیری ڕاستەقینەی میللەتەکەی و ئەوەمان بۆ دەردەخات کە شاعیر دەبێ‌ لەناو کۆمەڵەکەیدا دڵ ساف و پاک بێ‌ و بەرانبەر بەهێزی دوژمنی داگیرکەر وەک ئاگر وابێ‌ و لەم بارەیەوە دەڵێ‌:
دەبێ‌ شاعیر دڵی ساف و دەروونی پاک و بێ‌ خەوش بێ‌
لەناو هێزی جەماوەردا، بەوێنەی چەپکە گوڵ گەش بێ‌
بەرانبەر هێزی داگیرکەر هەمیشە چەشنی ئاتەش بێ‌
لەناو ڕیز و سەفی میللەت دەبێ‌ وریا و ئیشکەربێ‌
وەکو شێری دلێروابێ‌، بەهەڵمەت بێ‌ و ڕابەربێ‌
هەموودەم پێشڕەو و ڕەمزی هەژار و چینی ڕەنجبەربێ‌
دەبێ‌ شاعیر لەبیری چەوت و بێ‌ کەڵکا تەوەللابێ‌
لەبیر و باوەری تازە دەبێ‌ هوشیارو زانابێ‌
دەبێ‌ بۆپێشەوە بڕوا نەهێڵی چەرخی لەدوا بێ‌!
کۆیە1948

شاعیر بەگیانێکی پێشکەوتنخوازانە لەهەلومەرجی شاعیری ڕاستەقینە دەدوێ‌ و دەیەوێ‌ شاعیر هەردەم پێشڕەوی هەژار و چینی چەوساوەبێ‌، شاعیری هەستناسکمان لە هۆنراوەیەکی دیکەیدا لە ژیانی تاڵ و نالەباری خۆیەوە دەدوێ‌، کەچۆن هەژاری و نەداری یەخەگیری بوون و لەو دنیایەدا هیچ خێر و خۆشیەکی لەخۆی نەدیوە و لەم ڕووەوە دەڵێت ‌:
ژیانم تاڵە نازانم کەچۆن بژیم لەدنیادا،
جەوانی و گەنجیم ڕۆیی هەموو عومرم بەدەم بادا
فەقیری و بێ‌ کەسی بۆتە، برای پشت و کەس و کارم
یەخەی گرتوومە بەرنادا یەقەم لەم عومرە بێزارم
نەفرت و فێڵ دەزانم من، نەقۆڵی هیچ کەسێ‌ دەبرم
نەستەمیشم هەیە بیلا، دزیش ناکەم هەتا دەمرم
کەواتە چۆن بژیم ئەمڕۆ، ژیان چۆنە دەفێرم کە؟
فەقیرم بێ‌ کەسم نانم نییە برسیمە تێرم کە!
دوای ئەوەی هەموو ناگوزوورییەکی ژیانی پڕ مەینەتی خۆی دەردەبڕێ‌ و وەک هەژارێکی بێکەس و بێ‌ نان و خوان و برسی خۆی دەردەخات و بەدوای یەکێک دا دەگەڕێ‌ فێری هونەری ژیانی بکات و لەناو خەڵکی سادە و نەزاندا ئەوەی پارەی هەبێ‌ ئەو پیاوی بەرووەتە:
ئەوەی پارەی لە گیرفانی هەبێ‌ ئەمڕۆکە ئەو پیاوە
پیاوی عالیم و دانا بەرانبەر پارە بێ‌ ناوە!
شەرەف، ئینسانییەت، ویژدان، حەمییەت درهەمێ‌ ناکا
لەدنیا ئەوکەسە بەرز و بەنرخە پارە پەیداکا
بەهیچی و حیلەبازیش بێ‌ تەواوە کاری باڵایە
لەبەرچی؟ چونکە ئەو هەیتی تەلار و زێرو سەرمایە
ئەمن نەمدیوە هیچ کەس دەوڵەمەندبێ‌ بێ‌ درۆ و فیشاڵ
بەستەم و زۆر نەبێ‌ ئەمڕۆ چ کەس نابێتە خاوەنماڵ!

شێخ ئەنوەر دێڕە شیعرێکی شاعیری پێشکەوتنخوازی تورک (نازم حیکمەت) ی کردووەتە پارچە شیعرێکی پتەوی فەلسەفە ئامێز کە لە ڕیزی شیعرە بەرزەکانی شاعیرە مەزنەکانی کوردە و هاندەرێکە بۆ خەباتکردن تاکوو خەباتگێڕان ڕێگە بۆ میللەتەکەیان ڕوون بکەنەوە دەڵێ‌:
لێم گەڕێن من بابسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش،
من نەسووتێم، تۆ نەسووتێی، کێ‌ قوتارکا قەوم و خوێش
ڕێگەمان تاریکە با هەڵکەین چراێیکی لەپێش
چاوی میللەت، گڕ بسێنین و بچێژین تامی ئێش
تابە کڵپەی ئێمە هەرکەس ڕێ ببینێ‌ و بچێتە پێش!
شاعیر بە بۆنەی بەرپا بوونی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردەوە، هۆنراوەیەکی دوورودرێژی داناوە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە شۆڕش ڕزگارکەری میللەتانە و ڕووخێنەری تەلاری ستەم و زۆرداری و خوێن مژینە و کامەرانی و سەرفرازی بۆ گەلان وە دەست دێنێ‌ و ڕەگ و ڕیشەی خوێنڕێژی لەبن دەردێنێ‌ و لەیەکەم حەوت خشتەکیەکەیدا دەڵێ‌:

شۆڕشە ڕزگار دەکا گشت میللەتانی سەرزەمین
شۆڕشە ڕووخێنەری ستەم و فەسادی و خوێن مژین
شۆڕشە دێنێتە بەرهەم بۆ گەلان خۆشبەختی ژین
شۆڕشە دەپسێنێ ڕیشەی جەرگی خوێنرێژی لەعین
شۆڕشە ئیتر بەکورتی پەیرەوی ڕاست و یەقین

مژدەبێ‌ ئەمڕۆکە جەژنە، ڕۆژی خۆشی و شادییە
ڕۆژی سەربەستی گەل و دەستخستنی ئازادییە!

شاعیر شیعری سیاسی کوردی لەپارچەیەکی دیکەی هۆنراوەکەیدا ئەرکی سەرشانی شۆڕشگێرانی هەموو میللەتەکەی خۆی دیاری دەکات، کە دەبێ‌ بۆ ژیانی ڕەنجدەرو جووتیار و هەژارانی کورد خەبات بکەن، تاکوو بەختیاری بۆ هەموو خەڵکی لادێ‌ و شار دابین بکەن و دەڵێ‌:
هەوڵ ئەدەین، خۆبەخت ئەکەین، پربەدەم هاوار ئەکەین
ڕۆژ و شەو لەعنەت لەروحی خاین و زۆردار ئەکەین
هەوڵ و هیممەت بۆ ژیانی ڕەنجدەر و جووتیار ئەکەین
ژینی شادی و بەختیاری پەرتی لادێ‌ و شار ئەکەین
نیشتمانی خۆشەویستمان پڕ گوڵ و گوڵزار ئەکەین

مژدەبێ‌ ئەمرۆکە جەژنە، ڕۆژی خۆشی و شادییە
ڕۆژی سەربەستی گەل و دەست خستنی ئازادییە!

شاعیر ئەم تەرجیعبەندە سیاسییە پتەوەی بە وشەی ناسک و پڕ سۆز و لەسەر کێشی 15 بڕگەیی هۆنیوەتەوە و هەرچەندە بە ڕووخسار کۆنە، بەڵام بەناوەرۆک نوێیە و میللەت هاندەدا بۆ خەباتی شۆڕشگێری لەپێناوی ڕزگاری نیشتمانی و سەرفرازی جەماوەری گەلەکەی.
ئینجا شاعیری چەوساوەکانی کورد لە هەمان ڕێچکەی و ڕێبازلە دێرە شیعرێکی دا لە ئامانج و ئاواتی مرۆڤی ڕەنجدەر و هەژارەوە دەدوێ‌ کە دەستکەوتنی ئیشە لە کارگە و زەوی و ژیانێکی خۆش بەدەست بێنێ‌ و دەڵێ‌:
غایە و هەدەفی ڕەنجدەر و جووتیار و کرێکار
دەستکەوتنی کارگایە لەگەڵ عەرد و زەوی و زار

شاعیر بە وشەی سووک و سادە ئامانجی ڕەنجدەران دەردەبرێ‌ و بەم جۆرە شێخ ئەنوەر شاعیری چەوساوەکانی کورد وەک مرۆڤێکی دڵسۆزی چینی ڕەنجدەر و هونەرمەندێکی هەستناسک، دیمەنی ژیانی ئەو هەژارانە دەکێشێ‌ پەیامەکەی شاعیری چەوساوەکانی لادێ‌ قانیع (1898-1965) و شاعیری چەوساوەکانی شار سامی عەوداڵ (1910-1985) تەواو دەکات بەوەی کە شیعری بۆ چینی چەوساوەی کورد داناوە و بەردێکی قایمی لە دیواری تەلاری شیعری سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی داناوە و دیوارێکی گەورەی لە شیعری نیشتمانی و چینایەتی لەپاش بەجێماوە و لە ڕۆژی 05-12-2006 دا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و بەڕێزێکی زۆرەوە تەرمی بەخاک سپێردراوە.
ئەم بابەتە 4,553 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
1. ژیاننامە Sheikh Anwar Barzinji
1. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 01-01-1919
2. ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 05-12-2006
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1919
ڕۆژی کۆچی دوایی: 05-12-2006 (87 ساڵ)
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کۆیە
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-07-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 05-12-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 4,553 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.252 KB 09-06-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.1335 KB 02-07-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
مەلا مەلایی
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مەلا فەندی - مەلا ئەفەندی
ژیاننامە
کاروان عوسمان
27-01-2009
هاوڕێ باخەوان
کاروان عوسمان
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
یادنامە
16-12-2021
هاوڕێ باخەوان
یادنامە
ژیاننامە
کەمال غەمبار
04-08-2024
کشمیر کەریم
کەمال غەمبار
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
31-12-2024
سروشت بەکر
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
31-12-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا مەلایی
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
31-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
31-12-2024
سروشت بەکر
ڤیدیۆ
لە وەڵامی پێشەوا قازی محەمەد دەناسیت؟ چەند زۆڵە کوردێک بەمشێوازە وەڵام دەدەنەوە
31-12-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
سۆران ئەرشەد
30-12-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
لوقمان شەنگە
30-12-2024
سروشت بەکر
ئامار
بابەت
  532,528
وێنە
  113,507
پەرتووک PDF
  20,705
فایلی پەیوەندیدار
  109,549
ڤیدیۆ
  1,761
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
292,515
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
91,115
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,435
عربي - Arabic 
32,947
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
20,415
فارسی - Farsi 
11,715
English - English 
7,843
Türkçe - Turkish 
3,690
Deutsch - German 
1,818
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,144
Français - French 
349
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Polski - Polish 
56
Español - Spanish 
55
Italiano - Italian 
52
Հայերեն - Armenian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
7
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
109,149
ژیاننامە 
26,954
پەرتووکخانە 
26,190
کورتەباس 
19,310
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,103
پەند 
13,754
شوێنەکان 
12,207
شەهیدان 
11,937
کۆمەڵکوژی 
10,919
هۆنراوە 
10,500
بەڵگەنامەکان 
8,444
وێنە و پێناس 
7,603
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,561
ڤیدیۆ 
1,648
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,469
فەرمانگەکان  
1,029
پۆلێننەکراو 
989
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
826
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
776
کارە هونەرییەکان 
771
شوێنەوار و کۆنینە 
639
گیانلەبەرانی کوردستان 
361
یارییە کوردەوارییەکان 
279
ئیدیۆم 
246
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
187
نەخشەکان 
186
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
101
خواردنی کوردی 
87
زانستە سروشتییەکان 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
28
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
518
PDF 
32,598
MP4 
2,921
IMG 
209,194
∑   تێکڕا 
245,231
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
گەمەکانی ناسێۆنالیزمی کوردی بە مرۆڤی کورد
ژیاننامە
شاناز
ژیاننامە
ئەوین ئامانج
کورتەباس
یاریزانێکی کورد نازناوی جامی باسکەی ئێراقی بەرز کردەوە
کورتەباس
ئافرەتانی هەڵەبجە یەکەمی هێزی لەش بوون
ژیاننامە
مەلا مەلایی
ژیاننامە
مەهناز ئێرەوانی
پەرتووکخانە
فەزاسازیی لە ڕۆمانی کوردیدا کرمانجی خواروو (2005-2010)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
پڕۆسەی ئەنفال و ڕەنگدانەوەی لە ئەدەبی کوردیدا
پەرتووکخانە
پێگەی ئافرەت لە شیعرەکانی تەڵعەت تاهیر دا
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
کورتەباس
دۆزینەوەی زیاتر لە دوو هەزار مۆری تەمەن 5 هەزار ساڵە لە شاری کرماشان
وێنە و پێناس
پیاوێکی زاخۆیی بەجلوبەرگی تایبەتییەوە ساڵی 1927
وێنە و پێناس
تاهیر تۆفیق و ڕەحمەت تەوەکول و عەلی حوجەت جەلالی و ئەفشین ئەردەڵان و محەمەد حەسەن خاتەمی و حسێن شافیعی لە زانکۆی تاران ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
پردی قەڵاتاسیان
ژیاننامە
ناسر ئەحمەدزادە 1
ژیاننامە
لۆنا مەریوان
پەرتووکخانە
زمانی کورد، بگونجێنە بۆ 0 و 1
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕووداوەکانی شنگال لە پێشخستنی دۆزی کورد
کورتەباس
دەزانن ئەم زەمەنە کام زەمەنەیە؟! 01
پەرتووکخانە
فەیلی-نامە (وەشانی 1)
ژیاننامە
خدر عەلی پوور
شوێنەوار و کۆنینە
نەخشی بەردینی ئەشکەوتی سەلمان، یان پەرەستگای تاریشا
وێنە و پێناس
ژنێکی زاخۆیی ساڵی 1927
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
عەلی عەبدولعەزیز
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای میرزا
پەرتووکخانە
گەشتێکی خۆش بە جیهاندا
ژیاننامە
ژیا ئومێد ئەنوەر
ژیاننامە
هێمن بەهرامی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی کەڵهۆرت
وێنە و پێناس
دوو پیاوی زاخۆیی ساڵی 1927
وێنە و پێناس
دوو ژنی شارۆچکەی زاخۆ گۆزەیان بەسەر شانەوەیە ساڵی 1927
کورتەباس
ئاولەزانی یان کۆرپەلەزانی؟

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 16.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!