وێنەی بازرگانی سابڵاغی میرزا (حاجی) محەمەدی سۆفی زادە لە گە:ڵ سێ لە منداڵەکانی خۆی و میوانێکی ئازەربایجانی و کوڕەکەی کە جلوبەرگی کوردی یان دەبەر کردووە...، ئەم وێنەیە لە جۆزەردانی 1946 لە کاتی دەستەڵاتی کۆمار، لە مەهاباد هەڵگیراوە، وێنەی یەکەم 1- کوڕی میوانی تەورێزی دەبەرگی کوردی دا. 2- میرزا محەمەدی سۆفی زادە.، 3- تاجری ئازەربایجانی. منداڵەکان لە ڕاستەوە هاجەر، مارف و سوغرای سۆفی زادە..، دایکی ئەو منداڵانە خانمی خەجیجی کەریمی خوشکی میرزا مەنافی کەریمی بووە، وێنەی دووەم: 1- کوڕی ئازەربایجانی، 2- باوکی، 3- خانەخوێ میرزا محەمەدی سۆفی زادە.، منداڵەکان لە ڕاستەوە سوغرا، مارف و هاجەری سۆفی زادە.