دوایی ئەوەی شێخ ئەحمەدی بارزانی لەگەڵ براکانی مەلا مسەتەفا بارزانی و شێخ محمد سەدیق و نزیکەی (100) لە لایەنگرانیان بۆ تورکیا لە ڕۆژی 22 حوزەیرانی 1932 (200 – 300) جەنگاوەر لەگەڵ خەلیل خۆشەوڤی و ئەحمەد نادر و عبدوڵڵا کرکەموی و حەسەن محمد أمین لەسەر سنور مانەوە.
شێخ ئەحمەد بارزانی لە تورکیاگەریەوە بۆ عێڕاق و لە موسڵ نیشتەجێ بوون و حکومەتی عێڕاقی بڕیاری لێ خۆشبوونی دەرکرد بۆ هەموو بەشداربووانی شۆڕشی شێخ ئەحمەد بارزانی، وە دورخستنەوەی خەلیل خۆشەوی کە یەکێک بوو لەسەرکردە سەربازییەکان، هەر بۆیە جوڵانەوەکانی خۆشەوی دەستی پێ کرد لە دەوروبەری ساڵی 1933 – 1935.
لە ئابی 1935 کاتێک سەرۆک وەزیر (یاسین هاشمی) بڕیاری زیاد کردنی بنکەی پۆلیسی دا لە (بلە) مەرکەزی دادگای زێبار بە ئامانجی لە ناوبردنی بزوتنەوە چەکداریەکانی ناوچەکە بەتایبەت بزوتنەوەی خەلیل خۆشەوی و لایەنگرانی، حکومەت حوکمی عورفی ڕاگەیاند بەمەبەستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە لە 5 ی ئابای 1935، هێزە سەربازییەکان توانیان دەست بەسەر ناوچەکە دا بگرن (63) کەسیان لە دادگای عورفی دادگایی کران، هەشتیان لەسێدارە دران ().
ئەو گۆڕانکاریانە وایان لە خەلیل خۆشەوی کرد لەگەڵ چەکدارەکان ڕوو لە ئێران بکەن لەسەرتای ئەیلولی 1935، بەڵام هەر لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان گەڕایەوە بۆ بنکەی خۆی لە ناوچەکەدا کە چیای گۆڤەند بوو، لە وێدا دەستی بە جوڵانەوە چەکدارییەکانی کرد، سەرەڕای هەوڵی بەردەوامی هەریەکە لە تورکیا و عێڕاق بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەکە.
هەر یەکە لە تورکیا و عێڕاق هێزێکی پشکێنەریان نارد بۆ چیای گۆڤەند بەمەبەستی گەمارۆدانی خەلیل خۆشەوی و دارو دەستەکەی لەسەرەتای ئازاری 1936 هێزەکانی عێڕاق توانیان شوێنی هەندێک لە چەکدارانی کورد دیاری بکات دوای ڕوودانی شەڕوململانێی نێوان هەردوو لا ژمارەیەک سەرباز و چەکداری کورد کوژران.
سەرەڕای ئابڵۆقە دانیان لەهەموو لایەکەوە بەڵام جەنگاوەران هەر بەردەوام بوون لە ڕووبەڕووبونەوە تا لە کۆتایدا خۆیان دا بەدەستەوە و سەری خەلیل خۆشەویان پەڕاند و بردیانە (شیروان) بۆ ئەوەی دایک و باوک و ژنەکەی بیبینن، وە کاتێک لەباوکی دەپرسن لەبارەی ئەوەی کە ئەوە سەری خەلیل خۆشەوییە ئەویش دەڵێ بەڵێ ئەوە سەری کوڕەکەمە خەلیل کە بە فێڵ و زوڵم کوشتوتانە منیش شانازی پێ دەکەم بەم شێوەیە جوڵانەوە سەربازییەکە کۆتایی پێ هات ().
نوێنەری بەغدا عەبدولعەزیز قەساب ڕایگەیاند ئەو هۆکارانە بەس نین بۆ ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی لە ناوچەکەدا وە دەتوانن لەڕێی هێزەوە جوڵانەوەکەی خەلیل خۆشەوی چارەسەر بکەن وە دواکەوتوانی خەلیل خۆشەوی لە دادگای سەربازی دادگایی بکرێن وە ئاماژەی بەوە دا کە حکومەت فەرمانی لە سێدارەدانی بۆ هەندێکیان دەرکردووە لەگەڵ ئەوەی ئەوە سزایەکی زۆرە بۆ ئەوان سەرەڕای دەرکردنی هەندێکیان ().
سەرۆک وەزیران لە وەڵامدا گووتی : ئەو کارە سەربازییانەی لە بارزان ئەنجام دەدرێت بەهۆی بارودۆخی شڵەژاوی بارزانە پێشتریش ئەم کردارانە ئەنجام دەدران لەم ناوچەیەدا ئەمەش بەهۆی نەبوونی هێزی سەربازی دام و دەزگایانەوەیە لە ناوچەکەدا بۆ دەرکردنی چەکدارەکان، هەرچەندە حکومەتی عێڕاق داوای یارمەتی لە تورکیا کرد بەڵام بێ سوود بوو هەر بۆیە ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی بەسە بۆ دەست بەسەرکردنی یاخیبوان و ئەو کەسانەی کە یارمەتیان داون بەهەر شێوەیەک، سەرەڕای ئەوەی هەندێک چەکدار خۆیان داوە بەدەستەوە، وە خۆشەویش هەڵاتووە بۆ تورکیا و هێزەکانی ئەوێ لەناوچەکەدا وەدریان ناوە.
بەم شێوەیە بۆمان دەردەکەوێت حکومەتی عێڕاق دەستی نەپاراستووە لە هیچ شتێک بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەکانی کورد، ئامادەبوو لەگەڵ گەورەترین دوژمنی خۆشی هاوپەیمانی ببەستێ بۆ لەناوبردنی جوڵانەوە ئازادی خوازەکانی کورد.
بزوتنەوەی خەلیل خۆشەوی قسە وباسی زۆری لەناو ئەنجومەنی نوێنەران دروستکرد لە دانیشتنی 13 ی ئابی 1935 نوێنەری دەلیم معروف ڕەسافی لەبارەی ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی لە ناوچەی بارزان قسە دەکات، وەزیری ناوەخۆ وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ سەبارەت بە ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی تایبەت بە ناوچە کوردییەکان وە لێبوردن تایبەتە بەو جوڵانەوانەی کە لە دیوانیەیە، وە ئاماژەی بەوەشدا سیاسەتی حکومەت لەگەڵ ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی نیە بەڵام هەندێک هۆکاری پێویست هەیە ئاماژەی بە جوڵانەوەی خەلیل خۆشەویدا کە وایان کردووە حوکمی عورفی ڕابگەیەنێت.