- هەردوو #وەزارەتی پەروەردە# و گواستنەوەی هەرێم ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی خزمەتگوزاریەکانی ئینتەرنێت لەکاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوە نیشتمانیەکانی پۆلەکانی 9و12ی ئامادەیی کە لە 15ی مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و تا 17ی تەموز بەردەوام دەبێت.
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕایدەگەیەنێت، بارودۆخی #شەنگال# بەتەواوی ئارامە و تەنها لە دەوروبەری شەنگال ناوە ناوە شەڕو ئاڵوزی ڕوودەدات، ئاماژە بەوەش دەکات کە تەنها 5%ی شەنگال لە ژێر دەسەڵاتی #داعش#دا ماوە.
- دوو چەکداری داعش لە سنووری گوندی ئەلبوفورجەی سنووری قەزای #دوبز# دزەیان کردبووە ناو قەزاکە و دوای ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان هەردوکیان کوژران. لەڕووبەڕووبوونەوەکەدا سێ شەهیدیش لەدەزگا ئەمنییەکان هەبووە لەگەڵ یەک بریندار.[1]
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، ڕایگەیاند، ناوەندی پارێزگای #هەکاری# باکوری کوردستان دەگوازنەوە بۆ #گەڤەر# و #شرناخ#یش بۆ #جزیرە# دەگوازنەوە.
- دادگای #ئامەد# بڕیاری دەستگیرکردنی #عوسمان بایدەمیر#، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#)ی دەرکرد.
- دووەمین کۆنگرەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شەنگال بە ئامادەبوونی 400 کەس لە هاوڵاتیانی ئێزدی هەموو جیهان دەستیپێکرد.
- دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەکانی لیجە، پیران، هێنێ و کاراز-ی سەربە ئامەد دەستی بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن کرد و لە 43 گوندی سەربەو شارۆچکانە قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.[2]
- بەرپرسی ڕاگەیاندنی حەشدی شەعبی لە میحوەری باکور، بە خەندان-ی ڕاگەیاند هەزار و 500 تەرمیان لە گۆڕەبە کۆمەڵەکانی گوندی #کۆجۆ# دۆزیوەتەوە لەداوی کۆنتڕۆڵکردنەوەی.
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ناوچەی #قەڵاتووکان# و شەهید هاروونی-یان لە #قەندیل# بۆردوومان کرد.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان