$باشووری کوردستان$
- لە شاری #هەولێر# بەدروشمی بێ سەرۆک ژیان نابێ، بژی سەرۆک ئاپۆ، بەسەدان کەس بەخۆپیشاندان بەرەو بەردەم کونسوڵخانەی تورکیا بەڕێکەوتن.[1]
- لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان# ڕۆژی 5ی ئازار وەک ڕۆژی ئەنجامدانی کۆنگرەی ئه و حزبە پێشنیارکرا.[2]
- شاندی پەرلەمانی کوردستان بۆ عەفرین گەڕانەوە باشووری کوردستان.[3]
- لە شارۆچکەکانی #کەلار# و #کۆیە# و #ڕانیە# و #سەید سادق# و شارەدێی #بازیان# و بناری #قەندیل# ڕێپێوانی جەماوەریی بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی 15ی شوبات دەستی پێکرد و داوای ئازادکردنی سەرۆک ئاپۆیان کرد.[1]
- بەرپرسی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نابێت شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێم بکرێتە قوربانی ململانێکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەم نزیکانەش لەگەڵ عەبادی کۆدەبنەوه.[2]
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە فڕۆکەخانەی #کەرکووک#، کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە.[4]
- بۆ ساڵی چوارەم فیستیڤاڵی شانۆیی سەرشەقام لە کەرکووک دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- 38 ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا بەهۆی بێدەنگیی پارتەکان لە بارەی هێرشی سەر #عەفرین#ەوە، دەستیان لە کار کێشایەوە و لە حزبەکە چوونە دەرەوە.[1]
- ئەمڕۆ لە 27-ەمین ڕۆژی بەرخۆدانی سەردەم لە عەفریندا، لە گوندی چەقەلای شارۆچکەی شییە شەڕێکی سەختە.[1]
- لە دەوروبەری گوندی دێوا-ی سەربە شارۆچکەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین شەڕێکی سەخت لە نێوان شەڕڤانانی یەپەگە و سوپای تورک دا ڕوودەدات.[1]
- ڕێپێوانی خەڵکی #کۆبانێ# بە مەبەستی شەرمەزارکردنی ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی لە دژی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری #پەکەکە# دەستیپێکرد.[1]
- یەکنەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) ئاشکرایکرد کە ئەمڕۆ توانیویانە لە گوندی دیوای ناحیەی جەندریسە چوار ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورکیا تێکبشکێنن کاتێک هێرشکراوەتە سەریان.[2]
- سوپای تورکیا کاروانێکی سەربازیی دیکە، کە لە 40 بارهەڵگری سەربازیی پێکهاتبوون و چەکی قورس و کەرەستەی سەربازییان بارکردبوو، لە شارۆچکەی ڕەیحانڵی و کڕکهانەوە ڕەوانەی بەرەکانی شەڕ لە عەفرین کرد.[4]
- لە ئەنجامی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، هاوڵاتییەک لە شارۆچکەی ڕاجۆ شەهید بوو. ناوی ئەو هاوڵاتییە #محەمەد حەسەن بەرازی#یە و تەمەنی 55 ساڵە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕەجەب تەیب #ئەردۆگان# سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە لەگەڵ ڕیکس تێلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوویەوە و تاووتوێی دۆخی عەفرین و یەپەگە کراوە.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان