ئاستی ئاو لە #بەنداوی دوکان# بەرزدەبێتەوە و بەهۆی کەمکردنەوەی فشاریش، گلدانەوەی ئاو لە #بەنداوی دەربەندیخان# کەمدەبێتەوە، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی هەرێمیش بڕو ئاستی ئاو لەهەردوو بەنداوەکە ئاشکرا دەکات.
ئەکرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و کۆگاکانی ئاو لە #وەزارەتی کشتوکاڵ# و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، ڕایگەیاند: تاوەکو ئەمڕۆ 1ی 3ی 2018، ئاستی ئاو لە بەنداوی دوکان بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی پار، (84 سم) زیادیکردووەو گەیشتۆتە (498,33) مەتر، کە دەکاتە سێ ملیارو 671 ملیۆن مەتر سێجا.
وتیشی: بەڵام ئاستی بەنداوی دەربەندیخان مەترێک و 80 سم کەمترە بەراورد بەساڵی ڕابردوو.
راشیگەیاند: بەهۆی ئەوەی نامانەوێت فشار لەسەر بەنداوەکە دروست بێت، بۆیە بەردەوام گلدانەوەی ئاو کەم لە بەنداوی دەربەندیخان دەکەینەوەو ڕێژەی بەردانەوە زیاد دەکەین.
لەبارەی بەردانەوەی ئاو بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بەڕێوەبەرەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ باسی لەوەکرد: بەهۆی ئەوەی ئاو لە #بەنداوی موسڵ# زۆر کەمبۆتەوە و دەبێت قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە بکەین، بۆیە لەسەر داوای بەغدا ئاوی زیاترمان بۆ عیراق بەرداوەتەوە.[1]
#01-03-2018#