$باکووری کوردستان$
- بەرپرسی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) ڕایدەگەیەنێت کە سوپای تورکیا لە #شرناخ#ی باکوری کوردستان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژی گەریلاکانمان دەستپێکردووە.[1]
- تەرمی گەریلا محەمەد یاکشر لە گۆڕستانی یەنی کۆی #ئامەد# بەخاک سپێردرا. پەرلەمانتارانی #هەدەپە#ی ئامەد، ڕەمزییە تۆسون و موسا فاریس ئۆگلاری و بەرێوەبەرانی هەدەپە و بەدەپە و خزم و کەسوکاری شەهید، بەشداری مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەی بوون.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەرماندهی هێزی پێشمەرگەی کوردستان سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا لە ماڵپەڕی فەرمی ئەو حیزبە گیان لە دەستدانی دوو پێشەرگەی کوردستانی بە ناوەکانی #ڕەحیم ڕۆستەم داستان# خەڵکی شاری #مەهاباد# و #ئیدریس دەرویشی# خەڵکی شاری #پیرانشار# لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن تۆپخانەکانی سپای پاسدارانەوە پشتڕاست کردەوە.[4]
- #سۆران پارسامێهر#، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنە خەڵکییەکانی ژینگەپارێزیی وڵاتی #بۆکان# بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەست دا.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە ئەنجامی تۆپبارانی ئێران بۆ سەر گوندەکانی #حاجی ئۆمەران#، هاووڵاتییەک بریندار بوو، هاوکات زیانی ماڵیش بەر مەڕدارەکان کەوتووە و ئاگریش لە ناوچەکە کەوتوەتەوە.[1]
- مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە و، پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتمانی ئامادە دەکەن و بەیەک شاندی هاوبەش دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق.[2]
- ژمارەیەک شوفێری بارهەڵگر کە لە سنورەکانەوە کاری هاوردەکردنی کەلوپەل دەکەن لە دژی زیادکردنی نرخی پشکنینی ئۆتۆمبێلەکانیان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ڕێگای نێوان #هەولێر# - #موسڵ#یان داخست.[1]
- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بە پێدانی ئه و هاوکارییانەی کە ئەمریکا بۆ پڕچەککردنی دوو لیوای #پێشمەرگە# دەینرێت و بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکەش دەڵێت هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ دوو لیواکە له و قەرزانە دەبێت کە ئەمریکا بە عێراقی دەدات.[1]
- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی #داعش# لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێزە ئەمنیيەکانی عێراق لەوانەش پیشمەرگە، ڕۆژی 16ی تەمموز زنجیرەیەک ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی ڕێکخراویان ئەنجامدا بۆ لەناوبردنی داعش لە عێراق. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەپشتیوانی هاوپەیمانان سەرکەوتووانە پێگەیەکی ئارامی داعشیان لە ناوچەی چیای #مەخموور# پاککردەوە.[1]
- مەلا ڕێبین بەڕێوەبەری کەناڵی دیموکراسی بە چەقۆ بریندارکرا.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرای دەکات، بەهۆی بەرپرسیارێتیی ئەمریکا بەرامبەر گەڕانەوەی ئابڵۆقەکان بۆ سەر ئێران، حکومەتی تاران لە دادگای نێودەوڵەتیی لاهای سکاڵای لە دژی ئەمریکا تۆمار کردووە.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان