$باکووری کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەکانی نێوان لیجە و هەزرۆی لە پارێزگای #ئامەد# ئاگر تێبەرداوە و دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆن. لە ئێستادا لە ناوچەیەدا شەڕێکی قورس ڕوو دەدات.[2]
-لە کاتی ئۆپراسیۆنی سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی بەرواریی پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا. ڕاگەیاندرا بەلانیکەمەوە لەو تەقینەویەدا جەردەوانێک برینداربووە.[2]
$باشووری کوردستان$
- ئەکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراسی سێیەمین کۆنفرانسی خۆی لە هۆڵی ڕیستۆرانتی داوا لە شاری #سلێمانی# ئەنجام دەدات.[1]
- شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد لە شاری سلێمانی، باوکێک لە دوای ئەوەی کوڕەکەی ئامۆژگارییەکانی وەرناگرێت، بە دەمانچە تەقەی لێدەکات و پاشان خۆی دەکوژێت.[3]
- سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ڕایگەیاند کە چەند پێگەیەکی #پەکەکە#یان لە زاپ و #قەندیل# بۆردومان کردووە.[4]
- بە بڕیارێکی #وەزارەتی دارایی# و بە هەوڵی یەکێتی مامۆستایان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی #هەڵەبجە#، سەرجەم ئه و مامۆستایانەی لەساڵی 2006 لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە دامەزراون، بە هۆی فەوتانی سەرەمووچەی ساڵانی ڕابردوویان قەرەبوودەکرێنەوە کە بڕی 110 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی گروپی فیرقەی حەمزە و چەتەکانی سەر بە ئەنقەرە، لە گوندی سۆرخانێکێ 41 دۆنم زەویی کشتوکاڵی و 4 هەزار و 970 داری زەیتونی سوتاندووە و بەردەوامە لە سوتاندنی باخ و دارەکانی ئەو گوندە.[2]
- #ساڵح موسلیم#، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی تەڤگەری جڤاکی دیموکرات، تەڤ-دەم، ڕایدەگەیەنێت، کە دانیشتنەکانی دیمەشق لە نێوان مەسەدە و حکومەتی سوریادا بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی هەڵوێستەکان ئەنجام دراوە.[3]
- سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی 3 هاووڵاتییان لە #عەفرین# بە ناوەکانی عومەر عەلیکۆ تەمەن 33 ساڵ، عەگید محەمەد دەردۆ تەمەن 28 ساڵ و محەمەد حەسەن محەمەد دەردۆی تەمەن 22 ساڵ-یان ڕفاند.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان