1.تاقیکردنەوەکان لە ساڵی داهاتوەوە (40%)ی نووسینەکی و (60%) هەڵبژاردن دەبێت، واتە (100%) هەڵبژاردن نامێنێت، جگە لە تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی (9)ی بنەرەتی و (12)ی ئامادەیی کە وەک خۆی ماوەتەوە (100%) هەڵبژاردن.
2.(10) نمرەی پۆلی (10) ی ئامادەیی و (10) نمرەی پۆلی (11) ی ئامادەیی هەژمار دەکرێت بۆ پۆلی (12) ی ئامادەیی، بۆ ئەو قوتابیانەی ساڵی خوێندنی (2015 – 2016) لەپۆلی دەی ئامادەیی دەبن یان لەو قۆناغە ماونەتەوە.
3.بۆ دوو ساڵی داهاتوو (واتە ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ پۆلی 10 ی ئامادەیین) هەژمارکردنی نمرەکانی پۆلی (10 – 11) بۆ پۆلی (12) ئیختیاری دەبێت.
4.بۆ ئەوەی بەشێک لەو گلەییانە نەمینێت لەسەر مامۆستایان کە گوایە نادادپەروەرن لە پێدانی نمرەی پۆلی (10 -11)، بریاردرا تاقیکردنەوەی هەردوو وەرزی یەکەم و دووەمی پۆلی (10 – 11) ی ئامادەیی ببێتە (مەرکەزی).
5. بەخشین بۆ هیچ قوتابییەک نەمێنێت، ئەو بیانیانەی کەلەدەرەوە دێنە کوردستانیش پێویستە فێری زمانی کوردی ببن و ئەو کوردانەشی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە دەبێت زمانی شیرینی کوردی فێربن، بەڵام پڕۆگرامێکی تایبەتیان بۆ دادەنرێت بۆ ئەوەی فێری نووسین و زمانەکە ببن.
6.پەڕینەوە (عبور) بەهیچ جۆرێک نەما لە قۆناغی بنەرتی و ئامادەیی، بەڵام هەر قوتابیەک لەیەک وانە (40) نمرەی هەبێت لە خولی یەکەم یان دووەم ئەوە بە دەرچوو هەژمار دەکرێت و دەتوانێت سود لە نمرەی بڕیاریش وەربگرێت.
7.قۆناغی بنەرەتی (1 – 9) ببێت بە دوو بازنەی سەربەخۆ : (1 – 6) و (7 – 9)، بە ئیدارەی سەربەخۆوە.
8.تاقیکردنەوەی نیشتیمانی کە پێشتر لە پۆلی (5) ی بنەرەتی ئەنجام دەدرا، لە ساڵی داهاتووە لەپۆلی (6) ی بنەرەتی ئەنجام دەدرێت، تەنها بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی زانستی مامۆستا و مەکتەبەکە، (10) یەکەمەکەی سەر ئاستی پارێزگا خەڵات دەکرێت و قوتابخانەکەش ڕێزو سوپاسی پێدەدرێت.
9.تاقیکردنەوەی گشتی بۆ پیشەیی نامێنێت، تەنها بۆ ئەو قوتابیانەی ئارەزووی خوێندنیان هەیە لە زانکۆو پەیمانگەکان تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجام دەدەن بەمەبەستی کێبڕکی بۆ زانکۆ و پەیمانگە.
#11-09-2018#