لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئەمڕۆ دنیایە، سبەینێ زۆڕنایە.
مەبەست لەوەیە کە دنیا تا سەر بۆ کەس نامێنێ، ئەمڕۆ جێگەیەک ئاوەدانە، لەلایەن خاوەنەکەیەوە خۆشی و شایی تیا دەکرێ، کۆڕ و کۆبوونەوەی تیا ڕێکدەخرێ و میوانداری تیا ئەنجام دەدرێ، لەوانەیە ئەو جێگەیە سبەینێ دەبێتە چۆڵگە و وێرانە، کەسی تیانەمێنێ خۆشی تێدا بگێڕێت. [1]