$باکووری کوردستان$
- یلماز شاڵان هاوسەرۆکی شارەوانی بێگر و یاکوب ئالماچ هاوسەرۆکی شارەوانی قەلقەلی و ئەرکان ئاجار هاوسەرۆکی ناوچەی ئەلباک لە شاری #وان#، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناو ماڵەکانیان دەستگیر کران و گواستیانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەکە.[1]
- دایک و باوکی #سەڵاحەدین دەمیرتاش#، تاهیر دەمیرتاش و سەعدیە دەمیرتاش لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ لای سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی (هەدەپە) تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون و بەوهۆیەوەش برینداربوون.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی مستەفا خەیری، یاسین خەیری، نافێع مینایی و ئیبراهیم حوسێن نژاد، خەڵکی #سەقز#، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، لە گەڕەکی تازاوای سەقز دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی #سنە# ڕاگوێزراون.[5]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی پێشمەرگە#ی هەرێمی کوردستان، فەوجەکانی لیوای (16)ی پێشمەرگەی بەره و سەنگەرەکانی پێشەوەی بەرگری لە سنووری #گەرمیان# جوڵاند.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374854/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کاروان یاسین عوسمان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کاروان یاسین عوسمان=KTML_ImageCaption_End=
- تەقینەوەیەک لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە #کەرکووک# لە نزیک هێزێکی پۆلیسی شارەکە ڕوویدا.[4] تەقینەوەکە بوەتەهۆی برینداربوونی پۆلیسێکی کورد بەناوی (#کاروان یاسین عوسمان#) و پاشان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.[6]
- لە سنووری #جەلەولا# چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردەسەر پۆلیسی فریاکەوتنی ناحیەکە و لە ئاکامدا شەش پۆلیس کوژران و برینداربوون.[4]
- کۆنسوڵخانەی ئێران لە #سلێمانی# دەڵێت، ئەو کەسانەی تۆمەتباربوون بە دەرمانخوارکردن و سووتاندنی خێزانێکی #هەڵەبجە#یی لە #ورمێ# دەستگیرکراون.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- کەناڵی RTی ڕووسیا بڵاویکردەوە، کاروانێکی گەورەی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی قامشلۆ. بە گوێرەی زانیاری کەناڵەکە، کاروانە ڕووسییەکە بە یاوەری هێزە کوردییەکان لە شارۆچکەی عەین عیساەوە چووەتە قامشلۆ.[3]
- دانیشتوانی شاری #حەسەکە# لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیر ڕژانە ناو شەقامەکان و بە یەک دەنگ وتیان، تا دوا هەناسە لە دژی ئەوانەی منداڵەکانمان دەکۆژن، تێدەکۆشین.[1]
- لە شارۆچکەی عەلی بابجەلی کە دەکەوێتە باکوری ناوچەی عەین عیسا هاوڵاتیان لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- جارێکی دیکە (زەیتی #عەفرین#) دەبێتە ڕۆژەڤی پەرلەمانی تورکیا. دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ یەکەمجار دان بەوەدا دەنێن کە بازرگانیی نایاسایی بە زەیتی عەفرینەوە کراوە. پەرلەمانتارانی جەهەپە و #هەدەپە# دەڵێن: داهاتی بە قاچاخبردنی زەیت دیار نییە و بە لۆژیکی (غەنیمەت) بازرگانی بە زەیتەوە دەکرێت.[2]
- هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە عێراق چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکی ڕایدەگەیەنن: واشنتن سزا بەسەر ژمارەیەک بەرپرسی عێراقیدا دەسەپێنێت.[4]
- تەقە لە خۆپیشاندەرانی بەغدا دەکرێت و زۆرتر لە 10 کەس دەکوژرێن.[6]
- وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، سزای بەسەر 4 بەرپرسی عێراقیدا سەپاند، کە 3 لەوانە بەرپرسی #حەشدی شەعبی#ن و لە ئێران نزیکن. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، هەریەک لە قەیس خزعەلی سەرۆکی میلیشیای عەسائیبی ئەهلولحەق لەیس خزعەلی برای، خەمیس خەنجەر و حوسێن فالح عەزیز لامی لە لیستی سزا داراییەکانی ئەمەریکان.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان