برایم فەرشی
ئۆکتوبر 2019
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=375363&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی کەسایەتی، حزب، نەتەوە!=KTML_Link_External_End=
سرووشت، شوێن، زمان، فەرهەنگ، تێگەیشتنی کۆمەڵایەتی، ئایین و ئەفسانە، بە ویست و نەویست، شوێن لە سەر زەین و مێشک دادەنێن. هیچکام لەو لایەنانە لە زاتی خۆیاندا نابنە هۆی لە ناوبردن و بێنرخکردنی تایبەتمەندییەکانی کەسی بەرانبەر، بەڵام بۆ مەبەستی بێنرخکردن و وێرانکردنی ناسنامە و کەسایەتی کەسی بەرانبەر، بەکاردەهێندرێن.
گەر ناسیۆنالیسم ڕەنگدانەوەی لایەنە بێزڕەکانی مرۆڤ بێ، هەر لە خۆشەویستنی زێد و زمان و فەرهەنگ هەتا موسیقا، هونەر و...، سوودمەند و ڕاگریی سرووشت و بایخەکانی مرۆڤی هەمە ڕەنگی سەر گۆی زەوییە. ڕەنگینی کۆمەڵگا بە درێژایی ژیانی چەند دەهەزار ساڵە، بایخی باوەڕپێکراوی دانیشتووانی مێزۆپۆتامیا(ناوچۆمان) و کوردستان بووە، کە هەر ئێستا ڕەنگدانەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان سەرەڕای شەڕ ووێرانی دەبیندرێ.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,423 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!