لە سەرەتای ساڵی (1334)کۆچی 1913ز بۆ ساڵی (1349)ک 1928ز لە نیو عەشیرەتی جاف دا واباوە بە سەردەمی دەسەڵاتی عەشایەری دەژمێریت.
لە مانگی محەڕەمی ساڵی (1334)ک 1913ز سوپاو لەشکری ڕووسیای تەرازی بە فەرماندەیی (مامانۆف) گەیشتە کوردستانی ڕۆژهەڵات و باکوری کرمانشان.شەڕێکی یەکجار سەخت و خوێناوی لە نێوان سوپای ڕووسیا و هێزەکانی جاف ڕوویدا، دیارە فەرماندەیی ئەو شەڕە لەلایەن (سەردار ڕەشید) ئەنجام دراوە و توانیویانە هێزی ڕووسیای تەرازی ناچاری کشانەوە بکەن لە شەوی پێنج شەممە لە هەژدەی مانگی محەڕەمی ساڵی 1334 ک 1913 ز دا، سواری جافی #جوانڕۆ# کە بریتی بوون لەم تیرانە :چەکدارو سواری تیرەکانی (کەمانگەر)<کەوانگەر > و (وەڵەدبەگی)و (ڕۆستەم بەگی) و (قوبادی)<باوەجانی>، لەو شەڕەدا لە دەڤەری فەقێ #سلێمانی#دا هێزی قوزافی ڕووسیایان پەرێشان کردووە و ئەوی لەشکرەکەیان هەیبووە لە لایەن سوارەی جافەوو تاڵان کراوە و ڕووسیا ناچار کردووە بکشێتەوە... هەموو هێزەکانی ڕووسیا هەوڵیان داوە بۆ جیاکردنەوەی (سەردار ڕەشید) لە تیرەکانی جاف.بۆ ئەم مەبەستە (جەنەڕاڵ پاراتۆف) سەرانی جاف دەعوەت و بانگەشت کرد بۆ شاری (#سنە#) لە گوندی (دادانە) بە ئامادەبووی تیرەی کەمانگەر و وەڵد بەگی و قوبادی(باوەجانی) و ڕۆستەم بەگی. کۆمەڵەیەک دروست بکەن بەناوی ئەنجومەنی (اتحاد عشایر) دوور لە سەردار ڕەشید. بەڵام بێ ئاگابون لەوەی ئەم تیرانەی جاف لەگەڵ (سەردار ڕەشید)دا جیهادیان ڕاگەیاندوە دژی دەسەڵاتی عیلمانی وە دژی داگیرکاری ڕووسیابون نەک سەرکردایەتی سەردار ڕەشید. بەڵام دیارە ڕووسەکان پێیان بەوە نەبردووە کە ئەو سووربونە لە شەڕ زۆرتر بە شەڕێکی ئایینیان زانیوە و فتوای مەلا و شێخ خانەقاکان هانیانی داوە تا خۆشەویسی سەردار ڕەشید.لەلایەکی ترەوە لێپرسراوانی عوسمانی ئەوانیش هەر لەو ڕووەو لە کاردابوون و شەڕکەرانی جاف سەری ڕمی تەواوی ئەو شەڕانە بوون دژی بە سوپای ڕووسیا تەرازی. لە 10 ڕەمەزانی 1334 کوچی 1913ز. سەردار ڕەشید و حاجی عارف بەگ بە 150 سەربازی عوسمانیەوە ڕۆشتن بۆ شاری سنە وە ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ هێزی ڕووسدا وە کەم تەرخەمیان نەکردوە لە شەڕدا لەگەڵ ڕووسەکان (دەستیان نە پاراستو) دیسانەوە بەهاوکاری سوارانی جاف وە سەردار ڕەشید لە کوردستان بوبە حوکمڕان ؟. یەکگرتوی تیرەکانی جاف هەلێکی زێڕین بو بۆ جافەکان ئەم یەکگرتویە پێگەو پایەکی گەورەیان هەبو لە ناو حکومەتی کوردستان ڕۆژهەڵات.
سەرچاوە :: ویلایت و طوایف #کرماشان#، هۆز و تیرەکانی جاف
نوسینی :جوتیار کەمانگەر[1]
#15-02-2020#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,729 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!