دەوڵەتی تورکیا لەسەر دەستی ئاکەپه و مەهەپە درێژەپێدەری عوسمانیزمه و سیاسەتێکی نەژادپەرستی بەڕێوەدەبەن ولەهەمانکاتدا لەگەڵ #داعش#ی هاوپەیمانی بەشێوازی چەتەئاسا هەروەک سەردەمی عوسمانی هێرش و داگیرکاریی بۆسەر تەواوی ناوچەکه و بەتایبەتیش بۆسەر گەلی ئێمە بەڕێوەدەبات.
هێرشەکانی فاشیزمی تورک لەتەواوی کوردستان بۆسەر ئیرادەی گەلەکەمان بەردەوامی هەیه و لەهەربەشێکی کوردستان بەشێوازی جودا جودا هێرشەکانی چڕکردۆتەوە.
هێرشی سەر پەرلەمانتاران و شارەوانییەکانی باکوری کوردستان درێژەپێدەری سیاسەتێکە کەچەندین سەدەیە بەرامبە ڕگەلەکەمان لەسەر دەستی نەتەوەپەرستی تورک دەستیپێکردووه و لەئێستاشدا ئاکەپە و مەهەپه درێژەی پێئەدەن، بەردەوام بەپاساوی بێ بنەما هێرشی سەر پەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکان دەکرێت، نەتەوەپەرستی تورک ئەیانەوێت دەنگی ئازاد و ئێرادەی گەلەکەمان بێدەنگ بکەن، هەرله و چوارچێوەیەدا لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو ئەندام پەرلەمانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپه) بەناوەکانی (#لەیلا گۆڤەن# و موسا فارس ئۆگیولەر) دوای ئەوەی پارێزبەندیان لێدەسەنرێتەوە ڕاپێچی زیندان دەکرێن و پێنج سەرۆک شارەوانیش لەهەڵبژێردراوانی #هەدەپە# دەسەندرێتەوە.
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی وێڕای ئیدانەکردنی ئه و کارە نائەخلاقی و ناسیاسیە پێمانوایە دەوڵەتی تورکیا بەوکارانەی ناتوانێت ڕێبگرێت لەتێکۆشانی گەلەکەمان و وەستانی ڕەوتی شۆڕشێک کەلەپێشەنگایەتیدا کەسانی وەک لەیلا گۆڤەن و موسا فارس هەبن. لیلا گۆڤەن سومبوڵی تێکۆشانێکی دیموکراتی ونەتەوەییە و هیچ هێزێک نەک هەرناتوانێت ئیرادەی وەک ژنێکی ئازاد بشکێنێ بەڵکو ئەوبەتێکۆشانی خۆی دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکی شکست پێهێنا، ئێمەپێمان وایە سیاسەتی نەژادپەرستی دەوڵەتی تورک بەوکارانەی چارەسەری ناهێنێت بەڵکو تەنها ڕێگەیەک لەبەردەمی تورکیایە ڕێکەوتنە لەگەڵ گەلی کورد و کرانەوەی دیموکراتییە، ئەگەرنا ئایندەی دەوڵەتی تورکیاش لەبەردەم هەڵوەشان و پارچەبووندایە.
دەبێت تەواوی هێزە کوردییەکانیش حەقیقەتی دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا بناسن لەکوێدا ئیرادەیەکی ئازادی کورد هەبێت دەوڵەتی تورکیا ئەیکاتە ئامانج، تەڤگەری ئازادیی بانگەوازی دەکات بەهەڵوێستی یەکێتی نەتەوەیی ڕووبەڕووی ئه و سیاسەتەی دەوڵەتی تورکیاو هاوپەیمانەکانی ببینەوە کە جگەلە کۆت وبەندکردنی دەنگی ئازادیی لە باکوری کوردستان باشورو ڕۆژئاواشی کردۆتە ئامانج و ئەوە چەند جارێکە هێرشی سەر تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش دەکات.
لەکۆتاییدا، زیندانی کردنی کەسی ئازاد ودیموکراتیخواز لەهەر شوێنێک ئیدانە دەکەین بەتایبەتی لەدەوڵەتی تورکیا، دەڵێین ئازادی بۆ(لەیلا گۆڤەن و موسا فارس ئۆگیولەر) و تەواوی زیندانیانیان و گیراوانی ناو زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
#08-06-2020#
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!