بابەتی کۆمەڵایەتی و کەمی هۆکارەکانی فێرکردن
#لەیلا بەرزنجی#
ئاستەنگەکانی بەردەم مامۆستاو قوتابی بۆ بابەتی کۆمەڵایەتی ؟
ئەو لایەنەنانەی کە پەیوەندیان بە بەرەو پێشچوونی قوتابیانەوە هەیە ؟
وەک ئاشکراو ڕوونە بەشێکی زۆری قوتابی حەزو ئارەزوویان بۆ خوێندنی بابەتی کۆمەڵایەتی زۆر کەمە یاخود هەر نیانە ئەمەش وادەکات کەوا بە بابەتێکی بێزارکەو ناخۆش دابنرێت هەر ئەمەش هۆکارە کەوا حەز بە دوورە پەرێزی بکەن بۆبابەتی کۆمەڵایەتی هەر چەندە ئە گەر تۆزێک بدوێن دەر بارەی بابەتی کۆمە ڵایەتی کەوا خۆی لە سێ بابەت دەبینێتەوە (جوگرافی، مێژوو، هاونیشتیمانی) هەر سێ بابەت لەماوەی ساڵێکی خۆێندن ئاشنا دەکرێت بە قوتابی، واتە ئەمەش وای کردوە کەوا قوتابی زۆر جار بابەتی جوگرافی پێ خۆشتربێت لە دوو بابەتەکەی تر یاخوت بە پێچەوانەوە بابەتی مێژوو خوێندنەوەو شارەزابوون لەمێژووی هەمووگەلان و نەتەوەیەکان بەتاک بێت یاخوت بە کۆمەڵ چونکە بەدڵنیاییەوە هەر کەسێک یاخوت هەر گەلێک خوێندنەوەی نەبێت بۆ مێژوو ڕابردووی خۆی پانتایی دەورو بەری نەزانێت کەواتە ناتوانێت هیچ نەخشەو پلان و بەرنامە ڕێژیەکی لەهەگبەدابێت بۆ ئێستاو داهاتوو، بەهەمان شێوە بابەتی هاونیشتیمانی کەوا بابەتێکی کورتە لەناو پڕۆگرامی خوێندن بەبەراورد بە بابەتی مێژوو و جغرافی، کەوا ئاشناکردنی قوتابیە بە کۆمەڵێ یاساو دابو نەریتی کۆن و ئایندە، وە ڕەنگە خوێندنی ئەو بابەتانەی لاگرنگ نەبێت ئەمەش وادەکات تێگەیشتنی بۆ بابەتەکە نەبێت تەنها بۆ بەدەست هێنانی نمرەیەکی بێت هەتا ئەگەر کەمیش بێت ئەو لاگرنگ نەبێت، قوتابی لەماوەی ئەو ساڵەدا ئەوەی کەوا ئارەزووی بۆ بابەتەکە هەبێت تێکەڵێ ڕوداوو بەسەر هاتەکانی ناو پڕۆ گرامی خوێندن دەبێت بە پێچەوانەوە لای ئەوانەی تر وەک بارێک وایەو پێویست ناکات باس و بەسەر هاتانە بزانێت چونکە ئەو بەو شێوەیە دەیبینێت، وە لەلایەکی ترەوە زۆر جار مامۆستا هۆکارە کەوا قوتابی بەو چەشنە بڕوانێت چونکە مامۆستاکە شێوازو ڕێگایەکی وا ئامادە کاری بۆ بابەتەکە نەکردوە هەتا قوتابی بە تاسەوە تێکەڵ ببیت لەگەڵ بابەتەکە، پەروەردەی سەر دەم جەخت لە هاندان و تامەزرۆی بونی قوتابی دەکاتەوە بۆ خوێندن و فێر کردن، گرتنەبەری ڕێگای تازەو سەردەمیانە کەوا لەگەڵ ئاست و تێگەیشتنی قوتابی بگونجێ، وەلەلایەکی تر هۆکارەکانی فێرکردن ئەوەی لەبەر دەست بێت زۆر کەمن ئەگەر مامۆستا پشتی پێ ببەستێ و هەوڵی بەدەستهێنانی هۆکاری تر نەدات ئەوا بۆ ئەمڕۆمان ناگونجێ چونکە دنیای دەرەوە زۆر جیاوازترە لەوەی ناوکتێب بە بۆنەی پێش کەوتنی تەکنەلۆژیاوە مامۆستا دەتوانێت ڕوداوەکانی ڕابردوویان بۆ بێنێتە بەر چاو بەئاسانترین شێوە بۆ سەرنج ڕاکێشانی زیاتری قوتابی ڕەخساندنی کەشێکی لەبار لەناو پۆل، ڕاستە باس لە مامۆستاو هۆکارەکانی فێرکردنمان کردوە بۆ بابەتی کۆمەڵایەتی بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا خێزان ڕۆڵی سەرەکیە لە پەروەردەو فێرکردن پێویستە لەسەر خێزان کەشێوازی پێگەیاندی بە جۆرێک بێت کە هانی بدات بۆ سەربەخۆیی پشت بەخۆ بەستن و دەست پێشخەری کەسێکی باوەڕ بەخۆی تیا دروست بکات هانی منداڵ بدرێ بۆ خوێندن و فێر کردن و بەدەست هێنانی نمرەی بەرز هەم لەلایەن خێزان وهەم قوتابخانەشەوە، وەهەر وەها پێوستە لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا کە گرنگی زیاتر بدات بە شێوازی ئامادەکردنی ئەو قوتابیانەی کە لە داهاتوودا دەبنە مامۆستا لە ڕووی زانستی و ئەکادیمی، ، پێویستە ئەوکۆلێژانەی کەمامۆستا پەروەردەدەکەن گرنگی زیاتر بدەن بە خوێندنی بابەتەکانی دەرونناسی، دەرونناسی گەشە، دەرونناسی پەروەردەیی، خوێندنی بابەتی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی کاری کۆمەڵایەتی قوتابخانەیی، سەبارەت بەوەزارەتی پەروەردە پێویستە بەبەردەوامی خولی شیاندن بکاتەوە وانەوتنەوەو ڕاهێنانو پەروەردەی چونکە مامۆستا پەروەردەکارە پێش فێرکاربێت.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,925 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!